fbpx
Shadow Shadow

“شەقامی 100 مەتری تەنها بەڵێنە”.. هەڤاڵ ئەبوبەکر باسی گیانلەدەستدانی ئامانج بابانی و هاوسەرەکەى دەکات

گۆشەى ناس

هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لە گۆشەى ناس چەند بابەت و تەوەرێک گفتوگۆ دەکات و دەڵێت، پڕۆژەى شەقامی 100 مەتری تەنها بەڵێنێک بوو بۆ دڵخۆشکردنی خەڵکی سلێمانی و “لە ساڵی 2009ەوە تائێستا پاچێک لە زەوی نەدراوە”.

.

هەڤاڵ ئەبوبەکر وتیشی، “ئەمساڵ توانیمان بەڵێنەکە بکەینە پڕۆژە و ڕێکارە یاساییەکانى تەواو بووە و بڕیارە لە ماوەیەکی نزیکدا دەستپێدەکات.”

لەبارەى دۆخی ئاسایشی سلێمانی ئارامی کۆمەڵایەتی و دۆسیەى گیانلەدەستدانی هەردوو ڕۆژنامەنوس ئامانج بابانی و لانە محەمەد، هەڤاڵ ئەبوبەکر دەڵێت، “ئێمە یەکەم کەس بوین کە قسەمان لەسەر ڕووداوەکە کرد.”

.

هەڤاڵ ئەبوبەکر سوپاسی سەرجەم هیزە ئەمنییەکانی سلێمانی دەکات و پێی وایە هەموو هێزەکان بەوپەری نیشتمانییەوە کاریان کردووە.

.

لەبارەى دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتیاندا، هەڤاڵ ئەبوبەکر دەڵێت، تائێستا 12 تەنکەر نەوتی سپی گەیشتووەتە سلێمانی و بڕیارە لە ماوەیەکی نزیکدا دەستپێبکات، ئەو باسی لە میکانیزمی دابەشکردنیشی کرد.

.

.

سەبارەت بە دۆسیەی بەهەدەردانی 20 ملیار دیناری پایتەختی ڕۆشنبیری، ھەڤاڵ ئەبوبەكر ڕایگەیاند، دەسەڵاتی خەجکردنی پارەی پایتەختی ڕۆشنبیری لای وەزیری ڕۆشنبیری و بەڕێوەبەری ڕۆشنبیری سلێمانی بووە.

.

دەشڵێت،”خەمێکی گەورەیە بۆ ئێمە پارەیەکی وا لە سلێمانی ھەبێت و لە جێگەی خۆیدا خەرج نەکرێت، بۆیە پێویستە دۆسیەی بەھەدەردانی پارەی پایتەختی ڕۆشنبیری بچێتە دادگا و دەستەی دەستپاکی.”

Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل