fbpx
Shadow Shadow
featured image

سلێمان عارەب: قسەکردنی ترەمپ لەگەڵ مەزڵوم کۆبانێ بۆ ئێمە هێزێکی گەورەیە

گۆشەى ناس

سلێمان عارەب، نوێنەری پارتی یەکێتی دیموکرات، لە گۆشەى ناسدا چەند پرسێک تاوتوێ دەکات.

.

سلێمان عارەب، لەم چاوپێکەوتنەدا لەبارەى لەشکرکێشى تورکیا و گروپە چەکدارەکانى ئەو وڵاتە بۆ سەر رۆژئاواى کوردستان و هەڵوێستى پارچەکانى ترى کوردستان و جیهان بەرامبەر بە لەشکرکێشییەکە و پەیوەندییە تەلەفۆنییەکانى نێوان مەزڵوم کۆبانێ فەرماندەى گشتى هێزەکانى سوریاى دیموکرات و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکا زانیارى نوێ ئاشکرا دەکات.

.

.

سلێمان عارەب، لە بەشێکى ترى چاوپێکەوتنەکەدا باس لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکانى نێوان مەزڵوم کۆبانێ و سەرۆکى ئەمریکا دەکات و دەڵێت “قسەکردنی ترەمپ لەگەڵ مەزڵوم کۆبانێ بۆ ئێمە هێزێکی گەورەیە”.

.

.

لەبارەى هەڵوێستى پەرلەمان و حکومەتى هەرێمى کوردستان لەبەرامبەر بە لەشکرکێشییەکەى تورکیا بۆ سەر رۆژئاواى کوردستان، سڵێمان عارەب، رایگەیاند: هەڵویستی پەڕلەمان و حکومەتی هەرێم لەگەڵ هەڵویستی نێودەوڵەتی جیاوازی نەبووە لەسەر ڕۆژئاوای کوردستان.

.

.

سەبارەت بە هەڵوێستى پارتى کرێکارانى کوردستان و ئەو رەخنانەى لەو پارتە دەگیرێت لە بەشدارینەکردنیان لە بەرخۆدانى رۆژئاواى کوردستان، ئەو بەرپرسەى پەیەدە ئاماژە بەوە دەکات “شوێنی چالاکی پەکەکە ڕۆژئاوای کوردستان نییە”.

.

.

لەبەشێکى ترى چاوپێکەوتنەکەدا، سلێمانى عارەب ئاماژە بە هۆکاری نەگەڕانەوەی پێشمەرگەی ڕۆژ بۆ ڕۆژئاوای کوردستان دەکات و دەڵێت “ئێمە لە رۆژئاواى کوردستان دوو هێزى سەربازى قبوڵ ناکەین”.

.

.

Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل