Shadow Shadow

لەیلای ڕاستەقینە خۆی دەرخست

پاڵەوانی چیرۆکی “انا ولیلا” نهێنی خۆی و شاعیرەکە ئاشکرا دەکات

21:23 هه‌ینی 15 ئادار 2019
article image

 

 

 

ناس کورد- سۆما ئەمجەد

 

سەرەڕای تێپەڕبونی 40 ساڵ بەسەر ئەو ڕووداوە ڕاستیەدا، تا ئێستاش چیرۆکی دوو خوێندکارەکەی پەیمانگای مامۆستایان لە بەغدا (لەیلا و حەسن مەروانی) لەسەر زاری عاشقەکانی ئەم سەردەمەیە، ئەوەش دوای ئەوەی ئەو چیرۆکە کرا بە شیعر و کازم ساهیریش ئاوازی بۆ دانا و کردی بەگۆرانی و دەنگدانەوەیەکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.

 

چیرۆکێکی ناتەواو تەواوکرا

دوای بڵاوبوونەوەی گۆرانییەکە بەشێوەیەکی بەرچاو، چەندین چیرۆک بۆ شیعرەکە دروستکرا، تا دواجار حەسەن مەروانی شاعیر ئاشکرای کرد کە لەیلای ناو شیعرەکە کچە خوێندکارێکی هاوپۆلی بووە و ئەم خۆشیویستووە، بەڵام دواجار شووی کردووە و ئەو شیعرەی بۆ نووسیووە.

دوای تێپەڕینی دەیان ساڵ بەسەر بڵاوبوونەوەی گۆرانییەکە و ئاشنابوونی خەڵک بە چیرۆکی خۆشەویستییەکەی حەسەن مەروانی، دواجار لایەنی دووەمی چیرۆکەکەش دەرکەوت و قسەی خۆی کرد.

لەیلای ناو چیرۆکەکە، لە چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەوانییدا باس لەو ڕۆژگارانە دەکات کە ئەو چیرۆکەی تێدانووسراوە و دەڵێت: “سوپاس بۆگ رنگی پێدانتان، ناوی ڕاستیم لەیلایە و لە شاری ئیستەنبوڵ لەگەڵ کچێکمدا دەژیم، دوای ئەو هەموو ساڵە سۆزم بۆ کاتەکانی رابردوو هەیە بەتایبەتی ڕۆژەکانی پەیمانگا و ئەو یادەوەرییە جوانانەی کە هەرگیز ناتوانرێت لەبیربکرێت.”

نتيجة بحث الصور عن أنا وليلى

عەشقەکەی مەروانی یەکلایەنەبووە

لە بارەی پەیوەندی نێوانیان لەگەڵ حەسەن مەروانی شاعیردا، لەیلا ڕوونیدەکاتەوە کە عەشقەکەی مەروانی یەکلایەنە بووە، دەشڵێت: “هەرچەندە ئێمە لە هەمان پەیمانگا دەمانخوێند بەڵام ئەو هیچ کات بەڕاستەوخۆیی قسەی لەگەڵ مندا نەکردوە، گەنجێکی زۆر ڕێکوپێک و شەرمن بوو، هیچ لەمن نزیک نەدەبویەوە، هیچ قسەشی لەگەڵ نەدەکردم، نازانم بۆچی لە شیعرەکەیدا وای دەرخستووە کە ئێمە پەیوەندیمان هەبووبێت، ئەمە ئەوشتەبوو کە زۆر نیگەرانی کردم، لەو کاتەوەی کە لە پەیمانگا دەرچووین هیچ کات نەمبینیوەتەوە، لەبەر ئەوەی من هاوسەرگیریم لە گەڵ خوێندکارێکی ماستەردا کرد.”

“تەنها یەک جار مەروانی ویستی لێم نزیکببێتەوە و قسەم لەگەڵ بکات، ئەو کات کۆتا مانگی قۆناغی چواری خوێندنمان بوو، خوێندکارێکی هاوڕێمان پێی وتم کە مەڕوانی دەیەوێت قسەت لەگەڵ بکات دەربارەی هەستەکانی بەرامبەر تۆ، ئەویش چاوەڕێی وەڵامی منی دەکرد، من ئەبوایە چیم بوتایە لەکاتێکا من دەزگیرانداربوم؟”

لەیلا دەربارەی هەستی خۆی کاتێک کە گوێی لە شیعرەکەی مەروانی بووە دەڵێت: “کاتێک بۆ یەکەم جار گوێم لێبوو کازم ساهیر گۆرانی (انا و لیلا)ی بڵاوکردەوە، لەگەڵ کچەکەم و زاواکەم لەناو ئۆتۆمبێلا بوین لەسەر یەکێک لەشەقامەکانی ئیستەنبوڵ پێموتن کە ‘ئەم شیعرە بۆمن نوسراوە’ بەڵام باوەڕیان پێنەکردم، منیش چیرۆکەکەم بۆ باسکردن، دوای ئەوەی کە هەڵبەستەکە بەناوبانگ بوو کۆمەڵێک شاعیری زۆر خۆیان دەکرد بە خاوەنی، بەڵام من دڵنیابووم لەوەی کە ئەمە شیعری مەروانیە، دواتریش ئەوم لە بەرنامەیەکی تەلفزیۆنیدا بینی و تەواو دڵنیابوومەوە”.

نیگەرانی لەیلا لە کۆپلەیەکی شیعرەکەیە کە باس لە کەمدەرامەتی مەروانی دەکات کە گوایە ئەوە هۆکاری ڕەتکردنەوەی بووە، “بەڵام کۆپلەکانی سەرەتای زۆر سەرسامی کردم.”

نتيجة بحث الصور عن حسن المرواني انا وليلى

گلەییەک دوای چل ساڵ

 

لەیلا پاش مردنی هاوسەرەکەی و هاوسەرگیرییکردنی کچەکەی، بەتەنها دەمێنێتەوە، بۆیە یەکێک لە کچەکانی هەژمارێکی لە فەیسبووک بۆ دروست دەکات، تا کاتەکانی پێوەبەسەر ببات، بەڵام ئەوە بووە هۆی بینینەوەی عاشقە سەرسەختەکەی، لەیلا لەو بارەیەوە دەڵێت: “بەڕێکەوت وێنەی حەسەن مەروانیم لەو تۆڕە کۆمەڵایەتییە بینی، زۆر بەپەرۆشبوم تا هەواڵی بزانم، چومە سەر پەڕەی تایبەتی خۆی و داوای هاوڕێیەتم لێ کرد.”

“دوای زیاترلە چل ساڵ نامەیەکم بۆ نارد و گلەیم لێکرد، پێم وت ‘تۆ کە ئەو هەموو خۆشەویستییەت بۆ من هەبوو، بۆچی داوای هاوسەرگیریت لێ نەکردم؟ بۆچی بەکەسێکی ماددی وێنەت کردم لە شیعرەکەتدا و وەهات پیشانداوە کە من بەدوای پارەوەم و واتکرد خەڵک ڕقیان لێ م بێت؟”

وەڵامی مەڕوانی بۆ لەیلا تەنها ئەمەندەبووە، “شاعیرەکان هەمیشە دان بەشتە ڕاستیەکاندا نانێن لە نوسینەکانیاندا.”

 

نتيجة بحث الصور عن حسن المرواني انا وليلى

 

لەیلا باس لەوەش دەکات کە لە سەرەتادا مەروانی باوەڕی پێ نەکردووە کە ئەو لەیلای ڕاستەقینە بێت، “چەند پرسیارێکی زۆری لێکردم دەربارەی هاوڕێکانمان و ئەوشتانەی کە کەس نایزانێت جگە لەوانەی لەگەڵمانبوان لە پەیمانگا، کە دڵنیابویەوە لەوەی کە من لەیلام دڵخۆشیەکی زۆر دایگرت و پێی وتم کە ئەو پەیوەندیکردنە وەک بەخشیشی کۆتایی کار وەهابووە بۆ ئەو.”

 

 

 

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل