fbpx
Shadow Shadow

‎مەکۆى کەلار لەبارەى هێرشکردنە سەر رێکخەرى گشتى گۆڕان راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە

22:41 شه‌ممه‌ 12 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

مەکۆی گۆڕان لە کەلار لە بەرامبەر هێرشکردنە سەر ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەکە و ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندن لە کۆبوونەوەیەکدا لەو سنورە، راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند “ئەو کەسانەی ئەو کارەیان کرد تێکدەر بوون و بە چەقۆ و دەمانچەی کارەبایی و بۆمبی دەستی ئارامی هۆڵەکەیان تێكدا”.

.

لە ڕاگەیەندراوەکەى  مەکۆی کەلاری بزوتنەوەی گۆڕان، ئاماژە بەوە کراوە ” دوای ئەوەی ئەمڕۆ (شەممە) عومەری سەید عەلی، ڕێکخەری گشتی گۆڕان و ئەندامانی خانەی راپەڕاندن سەردانی کەلاریان کرد و بەنیاز بوون لە هۆڵی بۆنەکان لەگەڵ هەڵسوڕاوانی دەڤەرەکە گفتوگۆ بکەن، بەڵام زۆر بەداخەوە و دور لە رەوشتی بەرزی گەرمیانیەکان و گۆڕانخوازان، چەند کەسێک کە هەندێکیان هەڵسوڕاوی گۆڕانیش نەبوون، کەشوهەوای کۆبوونەوەکەیان تێکداو هێرشی ناڕەوایان کردە سەر میوانەکان و هەڵسوڕاوانی بەشدار بوو”.

.

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، ئەو گروپە کە چەند رۆژێکە پلان بۆ ئەو کارە تێکدەرانەیان دەکەن، بە دەمانچەو چەقۆ و بۆمبی دەستی و دەمانچەی کارەبایی، ئارامی هۆڵەکەیان تێکداو بەشێک لە کەرەستەو کەلوپەلی هۆڵەکەیان شکاند.

.

مەکۆی گۆڕان لە کەلار ئەوەشی خستووەتەڕوو: ” ئێمە لە کاتێکدا لەگەڵ هەموو جۆرە رەخنەیەکی بنیاتنەرانەین ، بەڵام ئەو کارە بە هەنگاوێکی تێکدەرانەی نامۆ و گوماناوی ئەزانین و ناچارین هەمو رێکارێکی ئسوڵی و یاسایی دژ بەو کەسانە و هاندەرەکانیان بگرینە بەر، بەدڵنیایشەوە هاندەر و پلانداڕێژەرانی ئەو کردەوە تێکدەرانەیە، جگە لە ڕسوایی و داڕوخانی ئەخلاقی و کۆمەڵایەتی، هیچ ئاکامێکی تر بەدەست ناهێنن”.

.

راگەیەندراوەکە لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ (شەممە، 12ى تشرینى یەکەمى 2019) ڕێکخەری گشتی گۆڕان و ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندن سەردانی شاری کەلاریان کرد، بەمەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنگرانی بزوتنەوەکەدا، بەڵام لە کۆبوونەوەکەدا ناڕەزایی دژی بەرپرسانی گۆڕان دروست بوو، بۆیە کۆبوونەوەکە بە خێرایی کۆتایی هات.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل