fbpx
Shadow Shadow

ئەمریكا: 200 سەربازمان لە سوریا دەمێننەوە

17:49 هه‌ینی 22 شوبات 2019
article image

 

ناس كورد – هەڤاڵ فەتاح

ئیدارەی دوناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بریاری دا بەشیك لە سەربازەكانی لە سوریا بمیننەوە.

سارە هەكابی ساندەرز وتەبیژی كۆشكی سپی ڕایگەیاند هێزیكی ئەمریكا وەك هێزی ئاشتیپارێز بۆ َماوەیەك لە سوریا دەمێننەوە. وتیشی:”ژمارەی ئەو سەربازە ئەمریكیانە كە لە سوریا دمێننەوە لە 200 سەرباز تێپەر ناكات”.

لەوباریەوە فەتحوڵڵا حوسەینی ئەندامی نیۆنەرایەتی كانتونەكانی سوریا لە هەرێمی كوردستان بە ناس كوردی راگەیاند مانەوەی بەشێك لە هێزەكانی ئەمریكا لە سوریا هۆكارەكەی دەگەرێتەوە بۆ ئەو فشارانەی سیناتۆرەكان و نیردراوی ترەمپ بۆ سوریا كردیانە سەر سەرۆكی ئەمریكا.

هەرەوها وتی:”مانەوەی ئەو هێزانە ئاگاداركردنەوەیەكە بۆ توركیا كە چیتر هەرەشە لە كوردانی ڕۆژئاوا نەكات”. ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد كە ئەمریكا ئێستا تۆپەكەی هەڵداوتە گۆڕەپانی توركیا و باوەڕی وایە كە هەموو هەماهەنگییەك  لە نێوان ئەمریكا و روسیا و سوریا دەبێتە مایەی جێگیربوونی دۆخی ناوچەكە.

وتیشی:”هەر هەماهەنگییەك لە گەڵ توركیا یاخود ئێران دوخەكە ئاڵۆز دەكات”.

ئەوەیشی ئاشكرا كرد كە “ئەمریكا دەیەوێت لە ڕێی دانوستانەوە دۆخی سوریا ئاسایی بكاتەوە نەك لەڕێی هەرەشە و هێرشی سەربازیەوە وەك ئەوەی توركیا دەیكات”.

وتیشی:”باوەرمان وایە ئەمریكا لە ئایندەیەكی نزیكدا هەڵویستی توند بەرامبەر بە توركیا بنوێنێت”.  روونیشیكردەوە ئەمریكا دركی بەوە كردووە كە ئێستا دوو هیز لە سوریا جوگرافیایەكی گەورەیان كونترۆڵ كردووە ئەوانیش هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) و سوپای سوریان، لەبەرئەوە هەوڵ دەدات لە گەڵ روسیا بگاتە رێككەوتنێك كوتایی بەكێشەكان بهێنیت لە سوریا بۆیە ئەمریكا لەدوای بڕیاری كشانەوەی لە سوریا پێش چەند مانگێك هەر بەردەوام بوو لە پاڵپشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات.

بەشێك لە چاودیران دەڵین بڕیارەكەی ئەمریكا بۆ مانەوەی بەشێك لە سەربازەكانی پاش ئەو پەیوەندییە تەلەفونییە دێت لە نێوان ترەمپ و رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆكی توركیا كە تێدا گفتوگۆیان سەبارەت بە  شێوازی هەماهەنگی وپێشهاتە سیاسی و سەربازییەكان لەو وڵاتەدا كرد.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل