Shadow Shadow

بۆ كەمكردنەوەی تاوان

پێنج هەزار كامێرای چاودێری لە هەولێر دادەنرێت

18:29 شه‌ممه‌ 13 نیسان 2019
article image

ناس كورد- شەهرام عەزیز

بەمەبەستی كەمكردنەوەی رێژەی ڕووداو و تاوانەكان، وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم پلانی دانانی كامێرای چاودێری جێبەجێدەكات و لەیەكەم هەنگاودا پێنج هەزار كامێرای چاودێری لە هەولێر دادەنرێت.

عەبدولخالق تەڵعەت، بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر تایبەت بە ناس كورد-ی ڕاگەیاند “پلانێكی وەزارەتی ناوخۆ لە ئێستادا لە شاری هەولێر لە جێبەجێكردندایە، ئەویش دانانی پێنج هەزار كامێرەی چاودێرییە لە شوێنە گشتییەكان”.

.

ئاماژەی بەوە كرد، ئامانج لە دانانی ئەم كامێرایانە بۆ كەمكردنەوەی ڕێژەی ڕووداو و تاوانەكانە و بەبڕوای ئەو كاریگەری زۆریشی دەبێت لەسەر كەمكردنەوەی تاوان لەو شارەدا.
ئەو پلانەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەكاتێكدایە لە ماوەی ڕابردوودا رێژەی كوشتن و تاوان و دزیكردن بەشێوەیەكی بەرچاو زیادی كردووە و تەنها لە هەفتەی ڕابردوودا لە سنوری پارێزگای هەولێر و سلێمانی پێنج كەس كوژران.

.

بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر، روونیدەكاتەوە، كامێراكان ڕاستەوخۆ دەبەسترێنەوە بە مانگی دەستكردەوە و دەستەیەكی تایبەتیش دادەنرێت بۆ بەڕێوەبردنی كاروبارەكانی و بە بەردەوامی چاودێری دەكەن.

بەوتەی عەبدولخالق تەڵعەت بڕیاری دانانی ئەو ژمارە زۆرەی كامێرای چاودێری لەوەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمەوە دەرچووە و سەرجەم پارێزگاكان دەگرێتەوە و لەقۆناغی یەكەمدا لەپارێزگای هەولێرەوە دەستپێكراوە.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل