fbpx
Shadow Shadow

(BBC) چیرۆكى ئەنفالکردن و چۆنیه‌تى ڕزگاربوونى تەیمورى تاقانەى ئەنفال ده‌گێڕێته‌وه‌[ڤیدیۆ]

17:47 هه‌ینی 13 ئه‌یلول 2019
article image

 

ناس کورد-

تۆڕى هەواڵى (بى بى سى) لەنوێترین بەرهەمى ڤیدیۆیى خۆیدا بە بەکارهێنانى تەکنیکى گرافیکى ڤیدیۆیى و وێنەیى، لەسەر زارى تەیمورى تاقانەى ئەنفالەوە، چیرۆکى ئەنفال و رزگاربوونى دەگێڕێتەوە.

.

ته‌یمورى تاقانه‌ى ئه‌نفال لە بەرهەمە ڤیدیۆییەکەدا ئاماژە بەوە دەکات”له‌سه‌ره‌تاى ده‌ستپێكردنى پڕۆسه‌كه‌دا دواى جیاكردنه‌وه‌ى پیاوه‌كان، له‌گه‌ڵ دایكم و برا و خوشك و پورێكمدا بووین، له‌گه‌ڵ خزمه‌كانى ترمدا كه‌ژماره‌یان زیاتر  له‌ سه‌د كه‌س ده‌بوون، بردیانینه‌ ناوچه‌یه‌كى چۆڵه‌وانى و له‌نزیك چاڵێك دایانبه‌زاندین و ئێمە کە ئەوکات منداڵ بووین زۆر ده‌ترساین”.

.

له‌درێژه‌ى گیڕانه‌وه‌ى تراژیدیاکەدا، ته‌یمور دەڵێت :”هه‌مومانیان خسته‌ ناو چاڵه‌كه‌وه‌ دواتر له‌لایه‌ن كه‌سانێكه‌وه‌ كه‌ جلى سه‌ربازیان له‌به‌ردابوو ده‌ستكرا به‌گوله‌بارانكردنى خه‌ڵكه‌كه‌ و بینیم دایكم گوله‌یه‌ك به‌ر سه‌رى كه‌وت و خوشكێكیشم گوله‌یه‌ك به‌ر قوڕگى كه‌وت له‌پشتى سه‌ریه‌وه‌ ده‌رچوو، هه‌موویان كوژران، منیش گوله‌یه‌ك به‌ر شانم كه‌وت و به‌سوكى بریندار بووم ئه‌وكات ته‌مه‌نم 12 ساڵان بوو”.

.

له‌باره‌ى چۆنیه‌تى ڕزگاربوونى له‌ڕووداوى كۆمه‌ڵكوژییه‌كه،‌ ته‌یمور روونیدەکاتەوە :”خۆم كردە مردوو تا تۆزێك دونیا تاریك بوو به‌سه‌ر لاشه‌كاندا به‌سكه‌ خشکێ توانیم ده‌ربچم و خۆم گه‌یانده‌ لاى خێزانێكى عه‌ره‌ب و خێرا جله‌كانیان گۆڕیم و بۆ ماوه‌ى سێ ساڵ به‌خێویان كردم”.

.

ته‌یمور ئاواته‌كانى خۆى بۆ ده‌زگا‌ ناسراوه‌ به‌ریتانیه‌كه‌ باسكردووه‌ و وتویه‌تى :” من وه‌كو ته‌نها شایه‌تحاڵى جینۆسایدى ئه‌نفال ئاواتم ئه‌وه ‌بوو ڕۆژگارێك بێت وێنه‌یه‌ك له‌پاڵ گۆڕستانه‌كەدا بگرم و له‌ماڵه‌كه‌مدا هه‌ڵیبواسم”.

 

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل