Shadow Shadow

ناوەندى حەوت ڕەنگە پێشانگایەکى هاوبەش لە ئەمنە سورەکە دەکاتەوە

15:39 چوار شه‌ممه‌ 05 حوزه‌یران 2019
article image

ناس کورد-

لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا ناوەندی حەوت ڕەنگە پێشانگایەکی تابلۆ و خۆشنوسی و میناتۆر و چەند هونەرێکی دیکە لە سلێمانی دەکاتەوە.

.

بەختیار سەعید، بەڕێوەبەری ناوەندی حەوت ڕەنگە بە ناس کوردی ڕاگەیاند، ناوەندەکەیان لە بەرواری 16ی حوزەیرانی 2019، پێشانگەیەکی تێکەڵ لە هەندێک جۆر لە هونەرەکانی نیگارکێشی و خۆشنووسی و میناتۆر لە هۆڵی ئەمنە سورەکەی سلێمانی دەکاتەوە.

.

وتیشی، لە پێشانگاکەدا هەندێک لە وێنە کاریکاتێرەکانی هونەرمەندی کۆچکردووی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ئەمیر سوهەیلی نمایش دەکرێت.

.

بەختیار سەعید ئاماژەی بەوەشکرد، پێشانگاکە ماوەی چوار ڕۆژ دەخایەنێت و دواتر پڕۆژە و پێشانگای دیکەشیان دەبێت.

.

ئەو هونەرمەنەدانەى کە بڕیارە بەشداربن لەو پێشانگایەدا بریتین لە (ئەحمەد خەلیل فەردى شێوەكار و مامۆستای زانكۆی تاران، قاسم سلێمانی نیگاركێش، مونا تاجیك خۆشنوس، زوبێر سەعید میناتۆر، كاریكاتێرستی كۆچكردو ئەمیر سوهەیلی، سەمیرا رۆستەمی نیگارکێشى ئاوی و وریا هاشمی خۆشنووس).

 

ناوەندى حەوت ڕەنگە پێشانگایەکى هاوبەش لە ئەمنە سورەکە دەکاتەوە ناوەندى حەوت ڕەنگە پێشانگایەکى هاوبەش لە ئەمنە سورەکە دەکاتەوە

.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل