fbpx
Shadow Shadow

پەرلەمانتارێکی پێشووی یەکێتی: لاهور و بافڵ ئاڕاستەی ئەم قۆناغە دەكەن

لەدواى کۆنگرە “ئەگەرى بەریەككەوتنی یەکێتی و پارتی زۆرە”

15:51 چوار شه‌ممه‌ 25 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد-

چاوەڕوان دەکرێت دواى کۆنگرەى یەکێتى پەیوەندییەکانى ئەو حزبە لەگەڵ پارتى جۆرێک لە گۆڕانکاریی بەسەردابێت، پەرلەمانتارێکى پێشووى یەکێتى باس لە ئەگەرى “بەریەککەوتنى” حزبەکەى دەکات لەگەڵ پارتیدا، پەرلەمانتارێکى پارتیش پێیوایە ئەوان مامەڵە لەگەڵ حزبدا دەکەن نەک تاکەکەس.

.

بەشێک لەو کەسانەى بەپێی ئەنجامە بەراییەکان بۆ ئەنجومەنى گشتى سەرکردایەتى یەکێتى دەرچوون، لەکاتى بانگەشەکردن بۆ خۆیان بەڵێنیان دەدا بە پەیوەندییەکانى یەکێتى لەگەڵ پارتیدا بچنەوە و “هاوسەنگى بۆ حوکمڕانى هەرێم” بگەڕێننەوە.

.

زانا عەبدوڕەحمان، پەرلەمانتارى پێشووى یەکێتى لە پەرلەمانى کوردستان پێیوایە، دواى کۆنگرە قوناغێكی تازە دەستپێدەكات “پارتی ئەگەر وەكو رابردوو مامەڵەبكات ئەم حكومەتە لەژێر مەترسیدا دەبێت، لاهور و بافڵ ئاڕاستەی ئەم قۆناغە دەكەن، كوڕەكانی كۆسرەت ڕەسوڵیش لەم قوناغەدا دەچنە ناو ئاڕاستەی دژە پارتی”.

لەدواى کۆنگرە "ئەگەرى بەریەككەوتنی یەکێتی و پارتی زۆرە"

 

هەریەکە لە بافڵ و لاهور تاڵەبانى کە بەپێی ئەنجامە بەراییەکان زۆرترین دەنگەکانیان لە بازنەى کەرکوک بەدەستهێناوە بۆ بوون بە ئەندامى ئەنجومەنى سەرکردایەتى، بە دوو بەرپرسى خاوەن هەژموون دادەنرێن لەناو یەکێتیدا کە ڕەخنەى توند لە پارتى دەگرن.

.

زانا عەبدوڕەحمان لە پۆستێکدا لە فەیسبوکى خۆى نوسیویەتى “قوباد تاڵەبانی ئەركی قورس دەبێت لەژێر فشاری ئەم سەركردایەتییە تازەیە، بارزانی تا ئەم هەفتەیەش بڕیاریداوە مامەڵە لەگەڵ لاهور و بافڵدا نەكات و هەر لەگەڵ نەوە كۆنەكەدا مامەڵە بكەن، بێ ئاگا لەوەی كۆتایی بە نەوەی كۆن هاتووە، قوناغەکە قورسە و ئەگەرى بەریەككەوتن زۆرە”.

.

لە کۆنگرەى یەکێتیدا زۆرترین گرەو لەسەر ئەنجومەنى گشتیی سەرکردایەتى ئەو حزبەیە کە لە 121 کەس پێکدێت، بەو پێیەى خاوەنى بەرزترین دەسەڵاتە و سیاسەتەکانى ئەو حزبە دادەڕێژێت.

.

فەرید ئەسەسەرد کە بەپێی ئەنجامە بەراییەکان زۆترین دەنگى لە بازنەى هەولێر بەدەستهێناوە و بە ئەندامى ئەنجومەنەکە هەڵبژێردراوە بە ناس کوردى ڕاگەیاند، “هەستمان بەوەدەکرد یەکێتى پێویستى بە گۆڕانێکە لە ناوخۆدا، کار بۆ ئەوە دەکەین ئەمە ڕەنگدانەوەى هەبێت لەسەر پەیوەندییەکانى یەکێتى لەگەڵ هەموو لایەنەکاندا”.

.

وتیشى “سیاسەتێکى دیاریکراو و جیاواز لەوەى پێشوومان نییە، بەڵام لەبەرئەوەى گۆڕانکاریی زۆرمان کردووە و سەرکردایەتییەکى تازە هاتووەتە ئاراەوە، دەتوانین بە شێوەیەکى ڕێکخراوتر کارەکانمان بەڕێوەببەین، ئەوەش کاریگەریى دەبێت لەسەر پێگەى یەکێتى”.

لەدواى کۆنگرە "ئەگەرى بەریەككەوتنی یەکێتی و پارتی زۆرە"

فەرید ئەسەسەرد جەختیکردەوە، ئێستاش داواى شەراکەتى ڕاستەقینە دەکەن لە حکومەتدا “ئەم حکومەتە حکومەتى یەک حزب نییە، کۆمەڵێک کەموکوڕیی هەیە هەوڵدەدەین بە هاوکارى لەگەڵ لایەنەکان چارەسەریان بکەین”.

.

بەشێک لەو کەسانەى بەپێی ئەنجامە بەراییەکان بونەتە ئەندامى ئەنجومەنەکە، ئەوانەن کە ڕەخنەى توندیان لە سیاسەتەکانى حزبەکەیان بەرانبەر پارتى گرتووە و داوای گەڕاندنەوەى هاوسەنگییان کردووە لە پەیوەندییەکانى نێوان هەردوو حزبەکەدا، بۆیە ئەگەر ئەنجومەنەکە بکەوێتە ژێر هەژمونى ئەو کەسانەوە ئەگەر هەیە گۆڕانکاریی لە سیاسەتى ئەو حزبە بەرانبەر پارتى ڕووبدات.

.

سیاسەتمەدارانى دیارى یەکێتى کۆنگرەى چوارەمى حزبەکەیان کە دواى شەش ساڵ دواکەوتن بەسترا بە کۆنگرەى “نوێبوونەوە و هەستانەوەى” حزبەکەیان ناودەبەن و جەختدەکەنەوە کە حزبەکەیان بەهێز دەکەنەوە.

.

پارتى کە بەوردى چاودێرى کارەکانى کۆنگرەى یەکێتى دەکات تا ئێستا بەفەرمى هەڵوێستى خۆى لەو بارەیەوە ڕانەگەیاندووە، بەڵام پێشتر بەرپرسانى ئەو حزبە جەختیان کردووەتەوە کە مامەڵە لەگەڵ بەشێک لەو بەرپرسانەى یەکێتى ناکەن، کە چاوەڕواندەکرێت لە قۆناغى دواى کۆنگرەدا هەژموونى زیاتریان هەبێت بەسەر سیاسەتەکانى حزبەکەیانەوە.

.

“دڵداری لەگەڵ کەسانی ناو یەکێتیدا ناکەین”

.

هێڤیدار ئەحمەد، پەرلەمانتارى پارتى لە پەرلەمانى کوردستان بە ناس کوردى ڕاگەیاند “ئێمە لەگەڵ یەکێتى مامەڵە دەکەین، نەک لەگەڵ تاکەکەس، دڵدارى لەگەڵ کەسەکان ناکەین”.

لەدواى کۆنگرە "ئەگەرى بەریەككەوتنی یەکێتی و پارتی زۆرە"

.

وتیشى “پارتى کێشەى شەخسى لەگەڵ کەسدا نییە، ئەگەر زۆر وردبیتەوە دیارە کێ چیکردووە، مێژوو هەمووى وەک خۆى دەنوسێتەوە، پارتى هەمیشە باشترین پەیوەندى لەگەڵ یەکێتى هەبوو، شەریکى ڕاستەقینەین و بۆ ئایندەش هەر یەکڕیز دەبین لەگەڵ یەکێتى”.

.

هێڤیدار ئەحمەد باسى لەوەشکرد، پێمان خۆشە حزبێک خۆى ڕێکخستووەتەوە “هیوادارین ڕزگاریبووبێت لەو نەخۆشییەى کە پێش کۆنگرە هەیبوو، کۆنگرە دەکرێت یان ناکرێت، کردیشیان و دەستیان خۆش بێت”.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل