fbpx
Shadow Shadow

کوفرەکانی دەستوور و سیستمی پارلەمانی و دیموکراسی کە لەکۆبونەوەکەی ئەمڕۆی پارلەماندا ئەنجام درا؟

21:55 چوار شه‌ممه‌ 08 ئایار 2019
article image

ئەبوبەکر هەڵەدنی- ئەندامی پەرلەمانی کوردستان

.

١/هەناسەبڕکێ یانە بەدوای بەغدادا کەچی لەوێ دەسەڵاتی سەرۆک تەشریفاتیە ولێرەش ڕەها،ئەمە کوێی پابەند بوونە بەودەستورەی شەووڕۆژ بالۆرەی سەرزمانی هەندێکە.

.
٢/دەنگ دان بۆسەرۆکی هەرێم لەنهێنیەوە کرایە ئاشکرا ،چونکە متمانەیان نیە بە نهێنی هەموان پابەند بن.

.
٣/بڕوانامە پێویست نیە بۆسەرۆکی هەرێم،لەهەرێمێک خاوەنی سەدان هەزار قوتابی زانکۆ وپەیمانگا ودەیان هەزار بەکالۆریۆس ودەیان هەزار ماستەر ودکتۆراو ئەندازیارو یاساناس وپارێزەرو پزیشک بیت کەچی سەرۆکی هەرێمەکەت هەڵگری بڕوانامەی زانکۆیی نەبێت.

.
٤/بەهیچ شێوەیەک سیستم نەبۆتە پارلەمانی چونکە دەسەڵاتەکان دەسەڵاتی سەرۆکایەتین نەک پارلەمانی.

.
٥/سەرۆک لەهەموو دونیا بۆئەوەی بەهێز،بێت پێویستەبە2/3 ببێتە سەرۆک نەک بەدەنگی رەها واتە نیوە +١.

.
٦/ئەم دەسەڵات دارانەی هەرێم ئیمتیازی بێ مەسئولیەتیان دەوێ بۆیە سەرۆک بەهیچ شێوەیەک ملکەچ نیە بۆلێپرسینەوەی پارلەمان.

.
٧/تەنانەت دەنگیان بەوبڕگەش نەداکەدەبێت سەرۆک هی هەموان بێت ووەک نەریتێکی دیموکراسی دەست لەحزبەکەی بکێشێتەوە لەماوەی سەرۆکایەتیەکەی دا.
.
بەڵام ئەمە مێژووە، ئۆباڵەکەی لەئەستۆی ئەوانەی تێیان پەڕاند،ئەمڕۆ ٣٠حوزەیرانی ٢٠١٣ دووبارە بوەوە.

.
قەسەم بەزاتی اللە حزبەکەشم لەحکومەتا بوایە دەنگم نەدەدا خوای دەکرد دەریان دەکردم، موچەو ناوی پارلەمانتاری ئەوە ناهێنێ خۆت زەلیل بکەی و پێچەوانەی پرەنسیپ و مەبدەئەکانت دەنگ بدەیت و ببیتە بوکەڵە و بوکە شوشە.

.
ئەمڕۆ لەگەڵ هاوڕێیانم لەنەوەی نوێ وکۆمەڵ فراکسیۆنی یەکگرتوو ئەو شەرەفەی پێ بڕدرا کەدەنگی بەکۆی یاساکە ومادەبەمادەی نەدا،چونکە سیستمی پارلەمانی لەگۆڕنرا وکرایە قوربانی پۆست وکورسی وسەفقەی پارە و ئیمتیازات.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل