fbpx
Shadow Shadow

ئایندەى سیاسى ئەو ئەندامانەى دەستیان لە بزوتنەوەکە کێشاوەتەوە چی دەبێت؟

ئەو ئەندامانەى جڤاتى گشتى گۆڕان کە ئەمڕۆ دەستیانلەکارکێشایەوە دەچنە هیچ حزبێکی تر؟

18:47 سێ شه‌ممه‌ 10 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

حەوت ئەندامى جڤاتى گشتى بزوتنەوەى گۆڕان دەستیان لەکار کێشایەوە وهۆکارەکشیان بۆ “ناشەرعى بوونى جڤاتى نیشتیمانى” و کۆمەڵیک کێشەى ناوخۆى دیکە گەڕاندەوە، دەشڵێن، حیزبى دیکە دانامەزرێنن و ناچنە ناو هیچ حیزبێکیشەوە.

,

ساڵح ژاژڵەیى، جێگرى سکرتێرى جڤاتى گشتى بزوتنەوەى گۆڕان بە ناس کوردى ڕاگەیاند: “دەستلەکارکێشانەوەمان لە بەرپرسیارێتى و بزوتنەوەى گۆڕان پێشکەش کردووە، لە ئێستادا هیچ بەرنامەیەکمان نییە بچینە ناو حیزبێکى دیکەوە یان حزبێکى تر رابگەیەنین، تەنها  بەسەربەخۆیى دەمێنینەوە”.

,

بەرپرسەکەى پێشوى جڤاتى گشتى بزوتنەوەى گۆڕان وتیشى: “ئێمە بەیەکجارى وازمان لەو بزوتنەوەیە هێناوە، ئەوەش دواى بێ ئومیدمان لەچارەسەرکردنى ئەو کێشانەى کە پێشتر چەندین جار بۆ سەرکردایەتى و دەزگاکانى گۆڕانمان خستبووەڕو”.
,

بەوتەى ساڵەح ژاژڵەى، ناڕەزایەتى و ڕەخنەکانیان کە بووەتە هۆى دەستلەکارکێشانەوەى بەکۆمەڵیان، پەیوەندى بە پرسی شەرعیەتەوە هەبووە بەتایبەتى تەواوبوونى ماوەى یاسایى جڤاتى نیشتیمانى.

,

ئاشکراشى کرد، ئەوان داوایان کردووە هەڵبژاردنى گشتى ناوخۆیى بزوتنەوەکە لەماوەى سێ مانگدا ئەنجامبدرێت، ئۆرگانەکانى ئەو حیزبەش لە خوارەوە بۆ سەرەوە هەڵبژێردرێن و نوێ بکرێنەوە و شەرعیەتیان بۆ بگەڕێتەوە ئینجا هەڵبژاردن بۆ خانە و ڕێکخەر بکرێت، بەڵام بەرپرسانى گۆڕان ئەو داواکاریانەیان ڕەتکردووەتەوە.

,

بەپێى پەیڕەوى ناوخۆی گۆڕان، کە لە یەکەمین کۆنگرەى ئەو حیزبەدا لە ساڵى 2013 پەسەند کراوە، جڤاتى گشتى بزوتنەوەى گۆڕان ئەرکى ڕاوێژکارییە و ڕێنمایى و ڕاویژکارى خۆى بەمەبەستى تاووتوێکردن لەسەر پرسە ستراتیژییە ڕێکخراوەى و سیاسییەکان ڕەوانەى جڤاتى نیشتیمانى بزوتنەوەکە دەکات.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل