fbpx
Shadow Shadow

تاریق حەرب: بەپێی یاسای هەڵبژاردن سەرۆک عەشیرەت و کەسایەتیەکان زیاتر ڕۆڵیان دەبێت

13:25 چوار شه‌ممه‌ 25 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد-

یاساناسێکى دیارى عیراقی دەڵێت، بەپێى یاسای نوێی هەڵبژاردنەکان بەربژێرەکان ناچار دەکرێن تەنها گوزارشت لە خواستى ناوچەکانیان بکەن و عێراق لەبیرببەنەوە.

.

تاریق حەرب، پسپۆڕ و یاساناسى دیارى عێراق لە نوسینێکیدا ڕایگەیاند، زۆربەى حزبەکان ناتوانن ئەنجامی هەڵبژاردنەکە ببەنەوە لەبەرئەوەى زۆربەى ئەو حزبانە ئەندام و دەنگدەرانیان بەسەر ناوچەى جوگرافیادا دابەش بووە نەک ناوچەیەکى بچوک.

.

ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، گەر گرەوەکە لەسەر ئاستى پارێزگا بێت وەکو بازنەیەکى هەڵبژاردن ئەوا دەکرێت سەرکەوتوو بێت بەڵام ئەگەر بەربژێرەکان لەسەر بنەماى سەد هەزار دەنگدەر بێت ئەوا سەرکەوتوو نابن.

.

تاریق حەرب باسى لەوەش کردووە، بەربژێرەکان لەسەر ئاستى پارێزگاکە وەکو بازنەیەک زیاتر ناسراوە بەڵام لەو بازنە بچوکەدا نەناسراوە، کێشەى سەد هەزار دەنگدەر لە بازنەیەکى بچوکدا ئەوەیە پشت دەبەسترێت بە کەسە ناسراوەکان، ئەوە شێخى فڵان عەشیرەتە و ئەوەش کەسایەتى فڵان شوێنە و ئەوەش گروپێکى چەتەیە.

.

تاریق حەرب ئەوەشى ڕونکردووەتەوە، تێبینى دەکەین حزبی (س) 54 کورسى لە هەڵبژاردنى 2018 دەباتەوە و لە داهاتووشدا زیاتر لە 100 کورسى بەدەستدەهێنێت، گەر لە ڕابردوودا ئاستەم بوبێت کاندیدێکى بەسڕە تەنها داواى دەنگ لە بەسڕە بکات بەبێ شوێنەکانى تر ئەوا بەپێى ئەم یاساییە کاندیدێک لە گەڕەکى سەدر تەنها داواى دەنگ لەوێ دەکات نەک لە ناوچەى سەدر یاخود بەغدا، بەو شێوەیە عێراق دابەش دەبێت.

.

ئەو یاساناسەى عێراق ئەوەشى خستووەتەڕوو، هەموو پەرلەمانتارێک کە لە ناوچەیەکى سەد هەزار کەسیەوە متمانەى پێدراوە بۆنمونە بەغدا 69 کورسییە ئەوکات هەموویان تەنها خواست و داواکارى ئەو ناوچەیە دەگرنە ئەستۆ بەوەش عێراق ون دەبێت و ئەو پەرلەمانتارانە هەمووى بەدواى کاروبارەکانى ناوچە بچوکەکانەوە دەبن.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل