fbpx
Shadow Shadow

شاکیل ئافریدی.. ئەو پزیشکەى هاوکاری ئەمریکییەکانی کرد بن لادن بدۆزنەوە

14:55 چوار شه‌ممه‌ 09 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

بڕیارە دادگای پاکستان دانیشتنێکی تێهەڵچوونەوە بەڕێوەببات بۆ ئازادکردنی ئەو پزیشکەى کە هاوکاری ئەمریکییەکانی کرد بۆ دۆزینەوە و دواتر کوشتنی ئوسامە بن لادن، سەرۆکى ڕێکخراوی قاعیدە لە پاکستان.

.

بەپێی ڕاپۆرتێکی کەناڵی بی بی سی، بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە، 9ی تشرینی یەکەمی 2019، دادگای باڵای پیشاوەر تێهەڵچوونەوە بۆ دۆسیەى سزادانی شاکیل ئافریدی بکاتەوە، بۆ یەکەمجاریشە شاکیل لە دادگایەکی کراوەدا دەردەکەوێت.

.

ئەو هەرگیز بە فەرمی تۆمەتبارنەکراوە بە تێوەگلان لە ئۆپراسیۆنەکەى ساڵی 2011ی ئەمریکا بۆ دۆزینەوە و کوشتنی یەکێک لە هەرە داواکراوترین کەسەکان لە جیهاندا.

.

بابەتى پەیوەندیدار: بۆچی ئوسامە بنلادن دەستبەجێ کوژرا و تەرمەکەشی خرایە ناو دەریاوە؟

.

ئەو هەمیشە ڕەتیدەکاتەوە دادگاییەکی دادپەروەرانە کرابێت و دەستگیرکردنەکەشی توڕەیی ئەمریکای بەدوای خۆیدا هێنا، تەنانەت بۆ هەر ساڵێک زیندانی ناوبراو، ئەمریکا یەک ملیۆن دۆلار لە بودجەی فیدڕاڵی لە هاوکاری پاکستان دەبڕێت.

.

دۆناڵد ترەمپ لە بانگەشەی هەڵبژاردنیدا لە ساڵی 2016 بەڵێنیدا ئەگەر ببێتە سەرۆک لە “دوو خولەکدا” شاکیل ئافریدی ئازاد دەکات، بەڵام تائێستا نەیتوانیوە ئەو کارە بکات.

.شاکیل ئافریدی.. ئەو پزیشکەى هاوکاری ئەمریکییەکانی کرد بن لادن بدۆزنەوە

هەرچەندە لە ئەمریکا دکتۆر ئافریدی بە پاڵەوان دەناسرێت، بەڵام لە پاکستان لای زۆربەى خەڵک وەک ناپاک دەبینرێت کە وڵاتەکەى توشی شەرمەزارییەکی زۆر کردووە.

.

ئەو بابەتە چەندین پرسیار لە شەقامی پاکستانی دروستکرد کە ئاخۆ چۆن سوپا و دەزگا هەواڵگرییەکانى ئەو وڵاتە ئاگایان لە بوونی بن لادن نەبووە لە وڵاتەکەیان.

.

کەواتە شاکیل ئافریدی کێیە؟

ئافریدی پزیشکێکى باڵا بوو لە ناوچەى خیبری عەشایەریی، سەرۆکى خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان بوو کە چاودێری چەند پڕۆگرامێکى کوتانی منداڵانی کردووە لە ناوچەکە کە ئەمریکییەکان ئەنجامیان داوە.

.

وەک فەرمانبەرێکی حکومی، بەرنامەیەکی کوتانی هاوشێوەى دامەزراند لە شاری ئابودئاباد، ئەو شارەى کە بنلادنی لێ دەژیا و دواتر کوژرا.

.

پلانی دەزگای هەواڵگریی ئەمریکی ئەوەبوو کە نمونەیەک لە خوێنی یەکێک لەو منداڵانەى دەستبکەوێت کە لە بینایەکی گەورەى ئابودئاباددا دەژی، چونکە تاقیکردنەوەی DNA دەیسەلمێنێت کە ئەو منداڵە خزم و کەسوکاری بن لادنە یاخود نا.

.شاکیل ئافریدی.. ئەو پزیشکەى هاوکاری ئەمریکییەکانی کرد بن لادن بدۆزنەوە

دەوترێت یەکێک لە ستافەکەى ئافریدی سەردانی بیناکەى کردووە و نمونەیەکی لە خوێنی منداڵەکان وەرگرتووە، بەڵام هێشتا نازانرێت کە ئەو بابەتە هاوکاری ئەمریکییەکانی کردووە بن لادن بدۆزنەوە یاخود نا.

.

20 ڕۆژ دوای کوژرانی بن لادن و لە 23ی ئایاری 2011، دکتۆر ئافریدی خرایە زیندان کە ئەو کاتە لە چلەکانى تەمەنیدا بوو.

.

زانیاری کەم هەن لەبارەى ژیانى تایبەت ئافریدی، تەنها ئەوە نەبێت کە ساڵی 1990 کۆلێژی خیبری پزیشکی تەواو کردووە و لەدوای دەستگیرکردنیشی، خێزانەکەى دیار نەماون بەهۆی ترسیان لە گروپە چەکدارەکان.

.

پێش خۆشاردنەوەیان، هاوسەرەکەى بەڕێوەبەری قوتابخانەیەکی حکومی بووە لە ئابودئاباد، سێ منداڵیان هەبووە، دوو کوڕ و کچێک.

.

مانگی کانونی دووەمی 2012، بەرپرسانی ئەمریکا دانیاننا بەوەى ئافریدی کاری بۆ دەزگای هەواڵگری ئەمریکا کردووە، بەڵام زانیاری نییە لەبارەى ڕۆڵ و پۆستەکەى لەناو سی ئای ئەیدا.

.

بەپێی لێکۆڵینەوە پاکستانییەکان، دکتۆر ئافریدی نەیزانیوە ئامانجی دەزگاری هەواڵگری ئەمریکا بۆ دۆزینەوەى بن لادن بووە کاتێک دەستیکردووە بە کارکردن لەگەڵیان.

.

هەرچەندە سەرەتا بە ناپاکی تۆمەتبارکرا، بەڵام دواتر بە تۆمەتی پارەدارکردنی گروپێکی چەکدار بەناوی “لەشکری ئیسلام” خرایە زیندان و دادگا بە زیندانیکردنی بۆ ماوەى 33 ساڵ سزای دا بەڵام خێزانەکەى هەموو ئەو تۆمەتانە ڕەتدەکەنەوە.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل