fbpx
Shadow Shadow

"ناکۆکی ناوخۆیی شیعەکان گەیشتووەتە لوتکە"

ڕاپۆرتێک: عەبدولمەهدی هەمان چارەنوسی عەبادی دەبێت و سەدریش هەنگاو دەنێت

10:56 چوار شه‌ممه‌ 18 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

بەپێی لێکدانەوەى چەند شیکەرەوەیەکی عێراقی کە لە ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەى “عەرەبی” لەندەنیدا بڵاوکراوەتەوە، هاوپەیمانیەتییەکەى نێوان موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر و هادی عامری، سەرۆکى فراکسیۆنى فەتح بەرەو “داڕمان” دەچێت، بەهۆی ئەوەشەوە، “عادل عەبدولمەهدی لە دۆخێکدا دەژی کە زۆر لە دۆخی پێشینەکەى خۆی دەچێت کە حەیدەر عەبادییە.”

.

لە ڕاپۆرتەکەدا کە ئەمڕۆ چوارشەممە، 18ی ئەیلولی 2019، بڵاوکراوەتەوە دەڵێت، “ئەو بارودۆخەى کە لە گەردنی عەبدولمەهدییەوە ئاڵاوە بەهۆی ناکۆکی ناوخۆیی شیعەکانەوە و زاڵبوونی دەسەڵاتی حەشدی شەعبی، و هاوکات کاریگەری بارگرژییەکانى ئەمریکا و ئێران و وڵاتانی تر، زۆر لەوەى حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق دەچێت.”

.

ئاماژەى بەوەشکردووە، “شارەزایان پێیان وایە کە ئەو ناکۆکییەى ناو ماڵی شیعەکان تەنانەت دوای لابردنی عەبدولمەهدیش بەردەوام دەبێت.”

ڕاپۆرتەکە دەشڵێت، “ئەو ناکۆکییەى شیعەکانى عێراق مەترسیدارترینە لەدوای ساڵی 2003ەوە، ئەوەش پەیوەندی بە چەند کێشەیەکەوە هەیە کە گرنگترینیان قەیرانی حەشدی شەعبی و بارگرژییەکانى ئەمدواییەی ئەمریکا و ئێرانە.”

ڕاپۆرتێک: عەبدولمەهدی هەمان چارەنوسی عەبادی دەبێت و سەدریش هەنگاو دەنێت

ڕاپۆرتەکە لێدوانی ئیحسان شەمەری وەرگرتووە کە سەرۆکى ناوەندی عێراقییە بۆ بیرکردنەوەى سیاسی و تێیدا دەڵێت، “بارودۆخەکە زۆر ئاڵۆزە، حزبە سەرەکییەکان هەڵوێستی خۆیان دەگۆڕن و هاوپەیمانیەتییە گەورەکانیش هەڵدەوەشێنرێنەوە.”

.

ئیحسان شەمەری، بەپێی ڕاپۆرتەکە، پێشبینی دەکات “هاوپەیمانی تەکتیکی نێوان سەدر و فەتح هەڵبوەشێتەوە بەهۆی ڕەخنەکانى سەدر لە حەشدی شەعبی و پڕچەککردن و پێدانی دەسەڵات و دروستکردنی هێزی ئاسمانی تایبەت بە حەشدە.”

.

ڕاپۆرتەکە تویتێکی سەدری بە بەڵگە داناوە کە هەفتەى پێشووی نوسیبووی کە “عێراق لە دەوڵەتێکی یاساییەوە دەگۆڕێت بۆ دەوڵەتی ئاژاوە”، هەر دوای ئەو تویتە، وێنەی سەدر بڵاوکرایەوە کە بە سەردانێکی ڕانەگەیەنراو گەیشتبووە ئێران.

ڕاپۆرتێک: عەبدولمەهدی هەمان چارەنوسی عەبادی دەبێت و سەدریش هەنگاو دەنێت

“پێدەچێت سەردانی سەدر بۆ ئێران گازندە و سکاڵاکردن بێت لە حەشدی شەعبی یان بەدەستهێنانی پشتگیری زیاتر بێت بۆ خۆی، لەوانەش، تاوتوێکردنی سەرۆک وەزیرانى داهاتوو لە ئەگەری وەرگرتنەوەى متمانە لە عادل عەبدولمەهدی.” ئیحاس شەمەی دەڵێت.

ئیحسان بەردەوام دەبێت و دەڵێت، “سەدر هێشتا گەورەترین پارێزەری حکومەتە، بەڵام ئەگەر حکومەت هەنگاو نەنێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، لەوانەیە سەدر پەنا بباتەبەر خۆپیشاندانی گەورە”، وەک ئەوەى لە ساڵان 2016 و 2017دا کردی بۆ ئەنجامدانى چاکسازی و حکومەتى خستە بارودۆخێکی سەختەوە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل