fbpx
Shadow Shadow

"220 پارت خۆیان بۆ ئەو هەڵبژاردنە تۆمار کردووە"

هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق بە سیستمى ئەلیکترۆنی دەبێت

23:20 دوو شه‌ممه‌ 30 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح

ئەندامێکی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان عێراق ئاشکراى کرد، هەڵبژاردنى ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق بە هەمان سیستمى ئەلیکترۆنى بەڕێوەدەچێت کە لە هەڵبژاردنەکانی ڕابردووى عێراق بەکارهێندران.

,

حازم ڕودەینی، کۆمیسیار لە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، تایبەت بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “دوای ئەوەی لە پرۆسەی هەڵبژاردنی ڕابردوو، ڕاست و دروستی ئەنجامەکانی ئامێرە ئەلکترۆنییەکان دەرکەوت، بەتایبەتی دوای بەراوردکردنی ئەو ئەنجامانە لەگەڵ ئەنجامی جیاکردنەوەی دەستی، کۆمسیۆن بڕیاریدا هەمان ڕێکار پەیڕەو بکات بۆ هەڵبژاردنەکانى داهاتوو”.

,

ئەو کۆمیسیارە وتیشی، ئەوەی لەم هەڵبژاردنەدا گۆڕانکاری بەسەردا دێت، تەنها ئامێرەکانی دڵنیابوون لە زانیارییەکانە، کە کۆمسیۆن بڕیاریداوە ئامێری نوێ و پێشکەوتوتر هاوردەبکات، چونکە ئەو جورە ئامێرانە زۆرهەستیارن زۆربەشیان ماوەی بەکارهێنانیان بەسەرچووە.

,

ڕودەینى ئەوەشی خستەڕو، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕێگەی داوە لەم هەڵبژاردنەدا هاوڵاتییان هەردوو کارتی ئەلیکترۆنی بە وێنە و بێ وێنە بەکاربهێنن، چونکە تا ئێستا 75%ى عێراقییەکان کارتە ئەلکترۆنییە نوێیەکەیان بۆ دەرنەهێندراوە.

,

سەبارەت بە چۆنێتی بەشداریکردنی ئاوارەکان لە هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق، حازم ڕودەینی وتی: “تائێستا زیاتر لە 100 هەزار ئاوارە بایۆمەتریان بۆ دروستکراوە، هیچ گرفتێکیان نییە، ئاوارەکان دەبێت تەنها کارتی ئەلیکترونی وێنەدار بەکاربهێنن لەکاتی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکاندا”.

,

لەبارەى وادەى نوێکردنەوەى تۆمارى دەنگدەران، ئەو کۆمیسیارە وتى، وادەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران لە هەردوو پارێزگای نەینەوا و کەرکوک بەردەوام دەبێت تا 15ی تشرینی یەکەمی داهاتو، ئەوەش بەهۆی ئەو بارودۆخەى کە ئەو دوو پارێزگایە بەهۆى شەڕى داعشەوە دووچاری بوونەوەتەوە.

,

بەگوێرەى زانیارەییەکانى ئەو کۆمیسیارەى کۆمسیۆنى عێراق، تا ئێستا 220 پارتی سیاسی لە عێراق بە فەرمی لای ئەوان تۆمارکراون بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانى عێراق کە بڕیارە لە مانگى نیسانى ساڵى 2020 بەڕێوەبچێت، بەڵام تا ئێستا هیچ هاوپەیمانییەک ڕەزامەندی لە کۆمسیۆنەوە  وەرنەگرتوە.

,

دواین هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق لە ساڵی 2005 ئەنجامدراوە، بڕیاریشە لە مانگی نیسانی 2020 بۆ جاری دووەم ئەو پرۆسەیە لە عێراق بەرێوەبچێت، لایەنە کوردییەکانیش بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکاندا بە تایبەتی لەناوچە کوردستانییەکانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێم، ڕۆژی شەممەی ڕابردوو 28ى ئەیلولی 2019، هاوپەیمانی کوردستانیان پێکهێنا.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل