fbpx
Shadow Shadow

یەکشەممە شاندەکەى هەرێم دەچێتەوە بەغدا.. “دەمانەوێت ڕێککەوتنی کۆتایی بکەین”

13:57 پێنج شه‌ممه‌ 28 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

ئەندامێکی دواین شاندی هەرێم بۆ بەغدا ڕایگەیاند، ڕۆژی یەکشەممە شاندەکە سەردانی بەغدا دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتى عێراقدا پرسی نەوت و بودجە تاوتوێ دەکات.

.

خالید شوانی، وەزیری هەرێم بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ بەغدا بە ناس کوردی وت، “بۆ ڕێککەوتنى کۆتایی دەچینەوە بەغدا و دەمانەوێت تەواوی بابەتەکان کۆتایی پێبهێنین.”

.

وتیشی، “گفتوگۆکان زۆر ئیجابین و دەمانەوێت گفتوگۆکانمان لەبارەى نەوت و پشکی هەرێم لە بودجەدا کۆتایی پێبهێنین و بگەینە ڕێککەوتنی کۆتایی.”

.

ئەوەش سێیەم سەردانی شاندی هەرێم دەبێت بۆ بەغدا لەماوەى دوو هەفتەی ڕابردوودا، پێشتر بەشیر حەداد، جێگرى دووەمى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق بۆ ناس کوردى ئاشکراکرد، هەرێم و بەغدا هەنگاوى باشیان بڕیوە، ویستى گەیشتن بەڕێککەوتن لاى هەردولا هەیە و بیروبۆچونەکان زۆر لەیەکەوە نزیکن.

..

بەشیر حەداد باسى لەوەشکرد، هەرێم و بەغدا بەشێوەى زارەکى لەسەر پرسەکان ڕێککەوتوون، ئەوەندەى ماوە بە فەرمى ڕابگەیەنرێت.

.

ئەوەشى پشتڕاستکردەوە کە رێککەوتنەکە لەسەر ئەوەیە هەرێم 250 هەزار بەرمیلى ڕۆژانە ڕادەستى بەغدا بکات و بەغداش تەواوى پشکى بودجە ڕادەستى هەرێم بکات.

.

بەوتەى بەشیر حەداد، جگە لە پشکى کورد لە بودجە، دەبێت لە قەرزە نێودەوڵەتییەکانیش پشکى کورد بدرێت و بەغدا بچێتە ژێربارى دانەوەى شایستە داراییەکانى کۆمپانیا نەوتییەکان، پاشان هەرێم نەوت ڕادەستدەکات.

.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل