fbpx
Shadow Shadow

61 بەرپرسى عێراقى لەکارەکانیان دورخرانەوە

09:48 چوار شه‌ممه‌ 16 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس نیوز-

ئەمیندارێتى گشتى ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق بڕیاریدا 61 بەرپرس لە دامەزراوە و وەزارەت و فەرمانگە جیاجیاکان لە پۆستەکانیان دوربخاتەوە.

.

بەپێی بەڵگەنامەیەکى ئەنجومەنەکە، بڕیارى دورخستنەوەى ئەو کەسانە لەکۆبوونەوەى ئەنجومەنى وەزیراندا دراوە، کە بە نەجم عەبد عوێد دەستپێدەکات و بە حەیدەر ناسر زاهیر کۆتایی دێت.

.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو کەسانە بەپێی ماددەى هەشتى یاساى خزمەتى شارستانى دووخراونەتەوە، بەپێی ئەو دەسەڵاتانەى ئەنجومەنى وەزیران پێى بەخشیوە.

.

بڕیارى لابردنى ئەو کەسانە بەهۆى ئەوەوە بووە کە ڕەزامەندى نەدراوە لەسەر دامەزراندنیان وەک بەڕێوەبەرى گشتى، بەو هۆیەشەوە یاریدەدەرى بەڕێوەبەرى گشتى فەرمانگەکان بەشێوەیەکى کاتى فەرمانگەکانیان بەڕێوەدەبەن، تا ئەوکاتەى کەسى دیکە بۆ ئەو شوێنە کاندیددەکرێن لەلایەن وەزیرە پەیوەندیدارەکان، یان سەرۆکى دەستەکانەوە.

61 بەرپرسى عێراقى لەکارەکانیان دورخرانەوە 61 بەرپرسى عێراقى لەکارەکانیان دورخرانەوە

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل