Shadow Shadow

"بە فڕێنی چەند فڕۆکەیەک ناوچەی ئارام دروست نابێت"

بۆچی ئەردۆگان لە ناوچەی ئارام ناڕازییە و هەسەدە دڵخۆش؟

10:37 دوو شه‌ممه‌ 09 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد

ئیدارەی خۆبەڕێوبەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا خۆشحاڵە بە ئەنجامدانی گەڕانە هاوبەشەکەی نێوان سوپای تورکیا و ئەمریکا لە باکوری سوریا بەڵام ئەردۆغان ناڕازییەو دەڵێت: ئەوەی ئێمە دەمانەوێت ئەوە نیە کە هاوپەیمانەکان دەیکەن.

.

ڕۆژی یەکشەممە، 8ی ئەیلولی 2019، یەکەم ئۆپەراسیۆن و گەڕان و پشکنینی هاوبەش لە ناوچەی ئارام، لەنێوان سنووری ڕۆژئاوا و باکووری سوریا لەگەڵ تورکیا کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، گەڕانە هاوبەشەکەش گەڕانێکی زەمینی بوو، لەنێوان گوندەکانی حەشیشە و نەس و گرێ سپی هەروەها سوپای ئەمریکاش لە ئاسمانی ناوچەکەدا چەند گەڕانێکییان ئەنجامداوە.

بۆچی ئەردۆگان لە ناوچەی ئارام ناڕازییە و هەسەدە دڵخۆش؟

.

مەزڵوم کۆبانی فەرماندەی گشتی هێزەکانی هەسەدە دەربارەی گەڕانە هاوبەشەکە بە کەناڵی سی ئین ئێنی ڕاگەیاندوە، “هەنگاو بە هەنگاو ڕێککەوتنی ئەمریکاو تورکیا لەبارەی دروستکردنی ناوچەی ئارامەوە دەچێتە پێشەوە، بەڵام ئەگەر ئەو رێکەوتنە جێبەجێ نەکرێت ئەوا بیر لە رێککەوتن لەگەڵ سوریا و ڕوسیا دەکەینەوە”.

.بۆچی ئەردۆگان لە ناوچەی ئارام ناڕازییە و هەسەدە دڵخۆش؟

مەزڵوم کۆبانی باسی لەوەکردوە “هەرچەندە ئەردۆغان بەردەوام هەڕەشە دەکات، بەڵام بەشێک لە ڕێکەوتنەکەی ئەمریکا و تورکیا جێبەجێ کراوە و تورکیا نەرمی نواندووە بۆ جێبەجێکردنی ئەو ڕێککەوتنە، بەڵام هیچ گرەنتیەک نیە بۆ جێبەجێکردنی بەو پێیەی تائێستا ئەردۆغان هەڕەشە دەکات”.

.

هەروەها ئیدارەی بەڕێوبەری خۆجێی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕایگەیاندووە، “ئەو ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەی نێوان سوپای ئەمریکا و تورکیا لێکتێگەیشتنێکی باشە لە ناوچە سنورییەکان، بەردەوامی ئەو لێکتێگەیشتنەی هەیە زۆر بەسودە بۆ ناوچەکە و ئارامی و ئاسایش دابین دەکات، پێشمان وایە ئەو هەنگاوانەش قۆناغ بڕینێکی باشن بۆ گەیشتن بە چارەسەر”.

.

لەبەرامبەریشدا بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی سووریا، بە توندی دژی ناوچەی ئارام وەستاوەتەوە و لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی سانای فەرمیی حکومەتی سوریا ڕایگەیاندوە “حکومەتی سووریا سەرەکۆنەی بونیاتنانی ناوچەی ئارام و ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی تورکیا و ئەمریکا لەو ناوچەیە دەکات و بونیادنانی ئەو ناوچەیە دەستدرێژییەکی ئاشکرای تورکیایە بۆ سەر خاکی سووریا”.

.

ئەمەش لەکاتیکدایە کە تورکیا داوا دەکات دەسەڵاتی چاودێریکردنیشی بەسەر هەموو ناوچەکە هەبێت و بنکەی سەربازیش دروست بکات، هەر دوێنێ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە نوێترین هەڵوێستیدا ڕایگەیاندوە “ئێمە دەمانەوێت یەپەگە و “گروپە تیرۆستییەکان”ی دیکە لەناوبەرین بەڵام ئەمریکا دەیەوێت بیانکات بە هاوپەیمانمان”.

.بۆچی ئەردۆگان لە ناوچەی ئارام ناڕازییە و هەسەدە دڵخۆش؟

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ئاماژەی بەوەدا “بە هەڵفرینی پینج کۆپتەر و سوڕانەوەی چەند ئۆتۆمبێلێکی سەربازی ئەمریکا و تورکیا ناوچەی ئارام دروست نابێت و ئەوەی ئێستا دروستکراوە بەناوی ناوچەی ئارام ئێمە قبوڵی ناکەین”.

.

ئەردۆغان وتوشیەتی “ئیمە پلانی خۆمان هەیە بۆ ناوچەی ئارام و ڕۆژهەڵاتی فوڕات، بەڵام ئەمریکا دەیەوێت ئەو ناوچەی ئارامە لەبەرژەوەندی “تیرۆرستان”ی یەپەگە دروست بکات”.

.

ئەم وتانەی ئەردۆغانیش بەهۆی ئەوەیە کە ئامانجی تورکیا لەو ناوچە ئارام دوورخستنەوەی هەسەدە لە ناوچە سنوورییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان و تورکیا کە یەکینەکانی پاراستنی گەل پێکهێنەری سەرەکی ئەو هێزەن.

.

ناوچەی ئارام ماوەیەکی زۆرە بووەتە جیی باس بەتایبەت لەنێوان کوردەکانی ڕۆژئاوای کوردستان و ئەمریکا و تورکیا، ناوچەی ئارام لەسەر سنووری رۆژهەڵات و باکوری سوریایە و بە قوڵایی پێنج تا 14 کیلۆمەتر درێژ دەبێتەوە و ڕێککەوتنی هاوبەشی ئەمریکا و تورکیا و هەسەدە هەیە لەو بارەیەوە، هەروەها پاراستنی ناوچەکە بە هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی سپێردراوە.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل