Shadow Shadow

شارەوانی سلێمانی دەڵێت قاوەخانەکە مۆڵەتی نییە

قوباد تاڵەبانی: ناهێڵم جان کافێ دابخرێت

21:42 هه‌ینی 19 نیسان 2019
article image

ناس کورد- شەهرام عەزیز

.

جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، دەستوەردان دەکات لە بڕیاری داخستنی کافێیەک لە سلێمانی و ڕێگەنادات ئەو کافێیە دابخرێت، شارەوانی سلێمانیش دەڵێت ئەو شوێنە تایبەتە بە ڕۆژنامەفرۆشتن نەک قاوەخانە.

.

چەند ڕۆژێکە دەنگۆی بڕیاری داخستنی جان کافێ لەشاری سلێمانی هەیە، بۆ ئەو مەبەستەش بەشێک لە هاوڵاتیان کەمپینێکیان دژی داخستنی ئەو کافێیە ڕێکخستووە.

.

قاوەخانەکە کۆشکێکە کە لەسەر شۆستەی شەقامی سالمی شاری و جگە لەوەش چەند شوێنێکی دیکەش هەن سلێمانی کە لەلایەن حکومەتەوە کرێیان لێوەردەگیرێت، بەڵام ئێستا بڕیاردراوە لەلایەن شارەوانییەوە شوێنەکە دابخرێن.

.

ئاری حسێن، بەرپرسی بەشی زیادەڕەوی لە شارەوانی سلێمانی بە ناس کورد-ی ڕاگەیاند: “لە ڕابردوودا حکومەتی هەرێم ئەو کۆشکانەی دەدا بەو کەسانەی ڕۆژنامەنووسن و لە حکومەت دانەمزراون، بۆ ئەوەی کاری تێدا بکەن و ڕۆژنامە و گۆڤار و کتێبی تێدا بفرۆشن و لە بەرامبەردا مانگانە یاخود ساڵانە بڕێك پارەی لێوەردەگیرا”.

.

بە وتەی بەرپرسی بەشی زیادەڕەوی لە شارەوانی سلێمانی، ئەو کۆشکەش دراوە بە کەسێک کە ڕۆژنامەنووس بووە بۆ ئەوەی رۆژنامەی تێدا بفرۆشێت و جێگەکەشی بەرامبەر کارگەی جگەرەی سلێمانی بووە.

.

“دواتر ئەو بەڕێزە کە گومانم لەوە هەیە ڕۆژنامەنووسیش بێت ئەو کۆشکەی گواستووەتەوە بۆ ئەو جێگەیەی ئێستا و داویەتی بە کرێ و قاوەی تێدا دەفرۆشرێت کە ئەمە هیچ مەنتقێکی تێدانیە”. ئاری حسێن وای وت.

.

دوای دروستکردنی کەمپینێک بۆ دانەخستنی قاوەخانەکە، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمشەو لە تویتێکدا ڕایگەیاند، کە دەستێوەردان دەکات و ڕێگەنادات ئەو کافێیە دابخرێت، هەروەها نووسیوویەتی: “دوای خۆشم دێم و قاوەیەکی تری لە لا ئەخۆمەوە.”

.

.
جان کافێ لەسەر شەقامی سەهۆڵەکەی شاری سلێمانی و ماوەی زیاد لە ساڵێکە کراوەتەوە، پێشتریش هەوڵی داخستنی درا، بەڵام بەهۆی ناڕەزایی هاوڵاتیانەوە بڕیارەکە جێبەجێنەکرا. لە ئێستاشدا شارەوانی سلێمانی مۆڵەتی تا 24ی نیسانی بۆ کافێکە داناوە تا بکرێتەوە بە کۆشکی ڕۆژنامەفرۆشی.

.

بەوتەی بەرپرسەکەی شارەوانی سلێمانی، قاوەخانەکە مۆڵەتی نییە و تا ئێستاش لە شارەوانی سلێمانی بە کۆشکی فرۆشتنی ڕۆژنامە و گۆڤار تۆمارکراوە، هەروەها ئاماژەی بەوەکرد، ئەوان شوێنەکە داناخەن، بەڵکو دەیانەوێت کۆشکەکە بگەڕێتەوە بۆ سەر کارە ڕاستیەکەی خۆی و ببرێتەوە بۆ جێگەی خۆی و ڕۆژنامەی تێدا بفرۆشرێت.

.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل