Shadow Shadow

نێوەندگیری لە نێوان بەرھەم ساڵح و مەسعود بارزانیدا کراوە [تایبەت]

13:55 پێنج شه‌ممه‌ 18 نیسان 2019
article image

ناس کورد-

 

بەرپرسێکی حزبی نێوەندگیری لەنێوان بارزانى و بەرهەم ساڵحدا دەکات و لە ماوەى چوار مانگی ڕابردوودا سەردانی هەردولای کردووە.

بەپێی زانیارییەکانى ناس کورد کە لە سەرچاوەیەکى نزیک لەو بەرپرسە کە کەسى یەکەمی حزبەکەیەتی دەستیکەوتووە، ئەو بەرپرسە یەکەمجار سەردانی مەسعود بارزانی، سەرۆکى پارتی کردووە، دواتر چووەتە بەغدا و لەگەڵ بەرهەم ساڵح کۆبووەتەوە، پاشان جارێکى تر سەردانی هەولێری کردووەتەوە و لەگەڵ بەرپرسێکى باڵای پارتیدا کۆبووەتەوە.

.

هەر بەپێی زانیارییەکانی ناس کورد، ئەو نێوەندگیرە داوای لە بارزانی کردووە لە هەولێر پێشوازی لە بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق بکات و پێکەوە کۆببنەوە.

بەرپرسەکە داواشی لە بارزانى و بەرهەم ساڵح کردووە ساردی پەیوەندییەکانیان نەهێڵن و هەوڵی ئاساییکردنەوەى پەیوەندییەکانیان بدەن.

.

لەدوای کێبرکێی و ناکۆکییەکانی پارتی و یەکێتى لەبارەى دیاریکردنی کاندیدێکی هاوبەش بۆ پۆستى سەرۆکى کۆماری عێراق و هەڵبژاردنی بەرهەم ساڵح بۆ ئەو پۆستە لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە، ساردی کەوتە نێوان بارزانی و بەرهەم ساڵح، بەشێوەیەک بارزانی و هیچ بەرپرسێکى پارتی پیرۆزبایی یان سەردانی بەرهەم ساڵحیان نەکرد و تائێستاش بەرهەم ساڵح هیچ سەردانێکى ئاشکرای هەولێر نەکردووە و لەگەڵ بارزانی و بەرپرسانى پارتیدا کۆنەبووەتەوە.

.

ئەوە لەکاتێکدایە، بارزانی ڕۆژانە پێشوازی لە بەرپرسانى هەرێم و عێراق و وڵاتانى دیکە دەکات و بەرهەم ساڵحیش ڕۆژانە لە کۆشکی سەلام پێشوازی لە بەرپرس و لایەنەکان دەکات.

نێوەندگیری لە نێوان بەرھەم ساڵح و مەسعود بارزانیدا کراوە [تایبەت]

 

 لە سەرەتای ساڵی 2019ەوە و وەک لە لێدوانی بەرپرسانى پارتییەوە دەردەکەوێت، دوریی نێوان پارتی و بەرهەم ساڵح تاڕادەیەک نزیکبووەتەوە، ڕۆژی 1ی نیسانى 2019، فازڵ میرانى، سکرتێری مەکتەبى سیاسی پارتی بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند،  “كێ دەڵێت ئێمە مامەڵەمان لەگەڵ بەرهەم ساڵح نەكردووە؟ هۆشیار زێباری چۆتە لای بەرهەم ساڵح، مەسرور بارزانیش تەلەفۆنی بۆ كردووە، لەمەراسیمی دەستبەكاربوونی سەرۆكی هەرێم و پێكهێنانی حكومەت بەفەرمی بەرهەم ساڵح بانگهێشت دەكەین و ئامادە دەبێت و ئێمەش پێشوازی لێدەكەین”.

نێوەندگیری لە نێوان بەرھەم ساڵح و مەسعود بارزانیدا کراوە [تایبەت]

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل