fbpx
Shadow Shadow

توێژینەوەیەک: خەوتن لە ڕۆژدا %85 ئەگەری توشبوون بە جەڵتەی مێشک زیاد دەکات

23:36 سێ شه‌ممه‌ 14 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

توێژینەوەیەکی چین دەیسەلمێنێت کە خەوتن لە ڕۆژدا ئەگەری توشبوون بە جەڵتەی مێشک زیاتر دەکات و پسپۆڕە ڕوسییەکانیش هۆشداری توند لەو بارەیەوە دەدەن.

.

بەپێی تویژینەوەیەکی زانکۆی زانست و تەکنەلۆژیای وهان لە چین کە لە ماوەی نۆ ساڵدا لەسەر 31 هەزار و 700 کەس ئەنجامدراوە، دەرکەوتووە زۆر خەوتن لە ڕۆژدا یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکان بۆ توشبوون بە جەڵتەی مێشک و چەند نەخۆشییەکی دیکە و خراپی باری تەندروستی.

.

لە توێژینەوەکەدا هاتووە، “ئەو کەسانەی بە بەردەوامی بۆ ماوەی زیاتر لە پێنج بۆ هەشت کاتژمێر لە ڕۆژدا دەخەون، ئەوا ئەگەری توشبونیان بەجەڵتەی مێشک %85 زیاترە لەو کەسانەی کە لەڕۆژدا ناخەون”.

.

هەر ئەو توێژینەوە چینیە ئاماژەی بەوەشکردووە: “خەوتن لە شەویشدا بۆ ماوەی زیاتر لە نۆ کاتژمێر مەترسی تەواوی لەسەر مرۆڤ هەیە بۆ توشبوون بە جەڵدە و نەخۆشی دیکە”.

.

هەر لەوبارەیەوە میخائیل بۆلۆیکتۆف، زانای بەناوبناگی بواری تەندروستی ڕوسی بە ماڵپەری نۆفۆستی ڕوسی وتوو: “ژمارەیەک توێژینەوەی زۆرم دەربارەی خەوتن لەڕۆژدا کردووە و بۆم دەرکەوتووە کە خەوتن لە ڕۆژدا بۆ ماوەی زیاتر لە پێنج کاتژمیر هۆکارێکی سەرەکییە بۆ توشبوون بە جەڵتەی دڵ و شەکرە و نەخۆشی خوێنبەربونی ناوەکی و توشبوون بە خەمۆکی و قەلەقی”.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل