fbpx
Shadow Shadow

بۆچى ئەوروپا لێکۆڵینەوە ناکات لەبەکارهێنانى چەکێکى قەدەغەکراو لەلایەن تورکیاوە دژى کورد؟

12:27 دوو شه‌ممه‌ 04 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

 

ڕۆژنامه‌یەکى بەریتانى ئاشکرایکرد، بێده‌نگى ئه‌وروپا و ڕێكخراوه‌ تایبه‌تمه‌نده‌كانى بوارى سنوردانان بۆ چه‌كه‌ كیمیایه‌كان له‌پرسى به‌كارهێنانى چه‌كى فسفۆر له‌دژى كوردى سوریا لەلایەن تورکیاوە، بۆ ئه‌وه‌یه‌ ئه‌ندامێكى ناتۆ توشى شه‌رمه‌زارى نه‌بێت و خۆشیان شه‌رمه‌زارنه‌بن، چونكه‌ چه‌ند وڵاتێكى ناتۆش به‌پێچه‌وانه‌ى ڕێککه‌وتننامه‌ى جنێفه‌وه‌ به‌كاریده‌هێنن.

.

ڕۆژنامەى تایمزى به‌ریتانیى له‌ڕاپۆرتێكدا باسى لەوەکردووە “ئه‌گه‌ر یاسایى نێو ده‌وڵه‌تى واتایه‌كى هه‌بێت ده‌بێت بى هیچ ترس و لایه‌نگیریه‌ك لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و گومانانه‌ بكرێت كه‌ توركیا تۆمەتباردەکەن به‌به‌كارهێنانى چەکى فسفۆر له‌باكورى سوریا، بێ ئه‌وه‌ى چاو له‌وه‌ش بپۆشێت كى َبه‌رپرسیارى ئه‌و كاره‌ ده‌بێت”.

.

ئەوەشى خستووەتەڕوو، بێده‌نگى ڕێكخراوى سنوردانان بۆ چه‌كه‌ كیماییه‌كان و لێنه‌كۆلێنه‌وه‌ له‌به‌كارهێنانى بۆمبى فسفۆرى سپى دژى هێزه‌ كوردییه‌كانى سوریا نیگه‌رانى و گومانى زۆرى به‌دواى خۆیدا هێناوه‌.

بۆچى ئەوروپا لێکۆڵینەوە ناکات لەبەکارهێنانى چەکێکى قەدەغەکراو لەلایەن تورکیاوە دژى کورد؟

ڕۆژنامه‌كه‌ وه‌كو یه‌كه‌م میدیا به‌كارهێنانى چه‌كى فسفۆریان له‌لایه‌ن توركیاوه‌ وروژاندووه‌، ئه‌وه‌ش دواى ئه‌وه‌ى زانیارییه‌كان له‌پزیشكێكى بواره‌كه‌ وه‌رگرتووه‌ لەبارەى برینداربوونى 15 بۆ 20 كه‌س به‌هۆى چه‌كى فوسفۆرى سپیه‌وه‌ له‌ڕۆژئاواى كوردستان.

.

ڕۆژنامه‌كه‌ باسى له‌وه‌ش كردووه‌، پێشتر ڕێكخراوه‌كه‌ وتویه‌تى به‌ڵگه‌ له‌سه‌ر به‌كارهێنانى فوسفۆرى سپى كۆده‌كاته‌وه‌ له‌گه‌رى لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و كاره‌دا، به‌ڵام دوا بڕیارى ئه‌وه‌ بووه‌ كه‌ فسفۆرى سپى ماده‌یه‌كى كیمیاى قه‌ده‌غه‌ كراو نییه‌.

بۆچى ئەوروپا لێکۆڵینەوە ناکات لەبەکارهێنانى چەکێکى قەدەغەکراو لەلایەن تورکیاوە دژى کورد؟

تایمزى به‌ریتانى ئه‌و كاره‌ى ڕێكخراوه‌كه‌ به‌ بیانویه‌ك بۆ “هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن” ناو ده‌بات، چونكه‌ فوسفۆرى سپى پێكهێنه‌رێكى سه‌ره‌كى( ئاڕپیچی دوڵه‌كردنه‌) له‌زۆربه‌ى سوپاى وڵاتانى ناتۆدا ئه‌وه‌ش به‌پێى ڕێكه‌وتنامه‌ى جنێڤ له‌باره‌ى به‌كارهێنانى چه‌كه‌ كیمیاییه‌كانه‌وه‌، به‌ڵام له‌و ڕێكه‌وتنه‌دا ته‌نها ڕێگه‌ دراوه‌ له‌بۆمبه‌ ده‌ستیه‌كاندا به‌كاربهێنرێت و به‌كارهێنانى به‌شێوه‌یه‌كى ڕاسته‌وخۆ وه‌كو ماده‌یه‌كى سوتێنه‌ر قه‌ده‌غه‌ كراوه‌.

.

ڕۆژنامه‌كه‌ ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردووه‌، ئه‌وه‌ى ئه‌و ڕێكخراوه‌ لێى ده‌ترسێت شێوازێكى به‌كارهێنانى ئه‌و چه‌كه‌یه‌ کە پێچه‌وانه‌ بێته‌وه‌ له‌گه‌ڵ خواسته‌كانى ئه‌وروپادا، هه‌ر‌وه‌ها بۆ ئه‌وه‌یه‌ وڵاتێكى ئه‌ندامى ناتۆ توشى شه‌رمه‌زارى نه‌بێت.

.

ڕۆژنامه‌كه‌ نوسیوشیه‌تى “ئه‌گه‌ر بێتو ئه‌وروپا لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و پێشیلیكارییه‌ى توركیا نه‌كه‌ن وه‌كو چۆن ساڵى 2013 له‌دژى ئه‌سه‌د كردیان ئه‌وا زیاتر یاسا نێو ده‌وڵه‌تیه‌كان پێشیل ده‌كرێن، ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌ هۆى سه‌رهه‌ڵدانى ململانێى زیاترى نێوده‌وڵه‌تى بۆ به‌كارهێنانى چه‌كه‌ قه‌ده‌غه‌ كراوه‌كان بێ ترس و دودڵى”.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل