fbpx
Shadow Shadow

گۆڕان ڕاگەیەندراوێکى لەدژی چەند هەڵسوڕاوێکى بزوتنەوەکە بڵاوکردەوە

14:55 چوار شه‌ممه‌ 19 حوزه‌یران 2019
article image

ناس کورد-

بزوتنەوەى گۆڕان ڕایگەیاند، هەر رەخنەیەک لەلایەن هەڵسوڕاوانی حیزبی و حکومەت و پەرلەمانەوە بگیرێ بە ناڕەوا بۆ مەرام و بەرژەوەندی کەسێتی، و بۆ خۆنواندن و خۆدەرخستن و بە زمانێکی ناشایستە و ناشارستانی ئاراستەی کەس و لایەن و دەسەڵاتدارانی عێراق و هەرێم بکرێ، گوزارشت لە سیاسەت و بەرنامەی بزووتنەوەی گۆڕان ناکات، بەڵکو رەتیشیدەکاتەوە.

.

لە ڕاگەیەندراوێکدا، بزوتنەوەى گۆڕان دەڵێت، “سەبارەت بە کێشە و پرسی نەوت و غاز، مادەی 140، بودجەی ساڵانە و پێشمەرگە، کە هەموویان پرسی نیشتمانین و نابێ بکرێ بە بابەتی موزایەدە لەنێوان لایەنەکانی هەرێم و دەبێ بە رێکاری دەستووری و یاسایی چارەسەر بکرێ لەنێوان هەرێم و بەغدا، بەبەشداری و هاوکاری و هەماهەنگی تەواوی لایەنەکانی کوردستان لە بەغدا.”

.

دەشڵێت، “بۆ بابەتی نەوت و غاز و بودجەی هەرێمیش، بزووتنەوەی گۆڕان جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، کە دەبێ بە رێگای دەستووری یاسایی چارەسەر بکرێت، ئەویش بە دەرکردنی یاسای نەوت و غاز و دەرکردنی یاسای دەستەی گشتی چاودێریکردنی داهاتە تەرخانکراوەکانی فیدڕاڵی بەپێی ( مادەی 106ی دەستووری هەمیشەیی عێراق) و دروستکردنی ئەو دەستەیە بە زووترین کات کە 14 ساڵە دەسەڵاتدارانی عێراق بە گشتی خۆیان لە دەرکردنی ئەو یاسایانە ئەدزنەوە، کە دەرکردنی ئەو یاسایانە و دروستکردنی ئەو دەستەیە تەنیا زامنە بۆ ئەوەی جارێکی دیکە بودجەی هەرێم و مووچەی فەرمانبەران بدرێ، و نەوتیش بە گشتی بخرێتە خزمەتی هاوڵاتیان لە عێراق و هەرێم.”

.

ڕاشیگەیاند، “بزووتنەوەی گۆڕان، وەک هێزێکی سیاسی مەدەنی رەخنەگر دروستبووە، و واشدەمێنێ، هەر لەگەڵ دەسپێکی کاری سیاسی و راگەیاندنی ئەم بزووتنەوەیەدا، درووشمی (رەخنە بە زمانی گوڵ) ی هەڵگرت.”

 

 

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل