fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

“هاوسەری سێوان قادر ڕەتیکردووەتەوە ئەو ژنە پەیوەندی بە ڕووداوەکەوە هەبووبێت”

13:11 دوو شه‌ممه‌ 22 نیسان 2019
article image

ناس کورد-

ئەمڕۆ دووشەمە، 22ی نیسانی 2019، دادگای لێکۆڵینەوەی سلێمانی بڕیاری ئازادکردنی بۆ ئەو ژنە دەرکرد کە لەسەر کەیسی سێوان قادر و منداڵەکانی دەستگیر کرابوو.

سامی ساتی پارێزەری پارێزەری ئەو ژنەیە کە  لەسەر کەیسى سوتانی سێوان قادر و منداڵەکانى دەستگیرکرابوو بە ناس کورد-ی وت، لەسەر سکاڵای ماڵی سێوان، ئەو ژنە دەستگیرکراوە و تۆمەتبارکراوە بەوەى پەیوەندی سۆزداری لەگەڵ دیار (هاوسەری سێوان) هەبووە و دەستى لە تاوانەکەدا هەبووە.

.

سامی ساتی وتیشى، هاوسەری سێوان ڕەتیکردووەتەوە کە پەیوەندی لەگەڵ ئەو ژنە هەبووبێت و لە دادگاش وتوویەتى “من وەک خوشکی خۆم سەیرمکردووە و ئەو ژنە هاوڕێی نزیکى سێوانیش بووە.”

سامی ئاماژەى بەوەشکرد، ئەو ژنە و دیاری هاوسەری سێوان تۆمەتەکەیان ڕەتکردووەتەوە و دادگاش هیچ بەڵگەیەکى لەو بارەیەوە نەبووە و بە هیچ شێوەیەک ئەو ژنە دەستى لە تاوانەکەدا نەبووە.

.

هاوکات بەپێی زانیارییەکانى ناس کورد، تائێستا هاوسەری سێوان ڕەتیدەکاتەوە دەستى لە ئاگرەکەدا هەبێت و ئەو بکوژی سێوان و منداڵەکانى بێت.

ڕۆژی 16ی کانونی یەکەمی 2018، لە قەزای چەمچەماڵ بەهۆى ئاگرکەوتنەوە سێوان و سێ منداڵی سوتان و گیانیان لەدەستدا.

 

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل