fbpx
Shadow Shadow

37 ڕۆژە حەوت گەنجی کورد لە زیندانەکانى یۆنان دەستبەسەرن

16:12 شه‌ممه‌ 07 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

فیدراسیۆنى پەنابەرانی عێراق ئاشکرایکرد، نزیکەى 37 ڕۆژە حەوت گەنجی کورد کە تەمەنیان لە خوار 18 ساڵەوەیە لە زیندانەکانى یۆنان دەستبەسەرکراون.

ئەمڕۆ شەممە، 7ی ئەیلولی 2019، ڕۆژ عەزیز، نوێنەری فیدراسیۆنی پەنابەرانی عێراق لە تورکیا ڕایگەیاند، “40 ڕۆژ لەمەوبەر یەختێک کە 45 کۆچبەری هەڵگرتبوو بەرەو ئیتاڵیا کەوتەڕێ بەڵام پۆلیسی یۆنان ڕێگریلێکردن و دوای دەستگیرکردنیان، گواسترانەوە بۆ دورگەی کاڵاتاما لە یۆنان.”

.

ڕۆژ عەزیز وتیشی، “حەوت لەو پەنابەرانە تەمەنیان لە خوار 18 ساڵەوەیە کە هەندێکیان 15 ساڵ و ماوەى 37 ڕۆژە لە زیندانەکانى یۆنان زیندانیکراون و هەموو ڕۆژێک پێیان دەڵێن لە ڕۆژانی دوایدا ئازادتان دەکەین و دەگوازرێنەوە بۆ شوێنی دیکە”.

نوێنەری فیدراسۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە تورکیا باسی لەوەشکرد، “کۆچبەرەکان باسی بارودۆخی نێو زیندانەکەیان بۆ کردوین و وتویانە لە تەوالێتدا خۆمان دەشۆین و بارودۆخی دەرونیمان خراپە و یەکێک لە پەنابەرەکان ویسوتەی خۆی بخنکێنێت دواتر لە لایەن پۆلیس و پەنابەرەکانی ترەوە ڕێگری لێ کراوە و دواتر گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە و دوای ڕەوانەی زیندانەکەیان کردووەتەوە”.

.

بەپێی زانیارییەکانی نوێنەری فیدراسۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە تورکیا، ئەو پەنابەرانە خەڵکی هەولێر و ڕانیە و قەلادزێ و حاجیاوان .

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل