fbpx
Shadow Shadow

بۆچى تابلۆ نایابەکانی هەڵەبجە نەفرۆشران؟ قایمقام پلانى داهاتوو ئاشکرادەکات

12:14 دوو شه‌ممه‌ 16 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح

قایمقامى هەڵەبجە هۆکارەکانى نەفرۆشتنى  تابلۆ نایابەکانى ئۆتۆمبیلى پارێزگاکە ئاشکرادەکات و جەختدەکاتەوە، ئەو رێکارانەى گرتویانەتە بەر لەو بارەیەوە کێشەى نەبووە.

.

ئەمڕۆ دووشەممە 16ى ئەیلولى 2019  ژمارەی یەک تا نۆى تابلۆی ئۆتۆمبیلى پارێزگای هەڵەبجە خرانە زیادکردنی ئاشکراوە، بە بێ ئەوەی هیچ یەکێک لەو ژمارانە بفرۆشرێن.

.

نوخشە ناسیح، قایمقامی هەڵەبجە، تایبەت بە ناس کوردی ڕاگەیاند ‌”دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ تابلۆكان خرانه‌ زیادكردنی‌ ئاشكراوه، تەنها دوو کەس توانیویانە ئامادەی زیادکردنەکە بن لە کۆی چوار کەس، بەهۆی نەبوونی بارمتەی یاساییەوە دوو کەسەکەى تر نەیانتوانیوە بەشداربن”.

.

وتیشى “ئەو دوو کەسەى بارمتەى یاساییان پێ بووە، ئامادە نەبوون لە 700 ملیۆن دینار زیاتر بدەن بە تابلۆى ژمارە یەک، لەکاتێکدا نرخى تابلۆکە لەو پارەیە زیاتر بووە”.

بۆچى تابلۆ نایابەکانی هەڵەبجە نەفرۆشران؟ قایمقام پلانى داهاتوو ئاشکرادەکات

.

تابلۆى ژمارە یەک لەلایەن ئیدارەى پارێزگاى هەڵەبجەوە بڕى یەک ملیار دینارى بۆ دانراوە، تابلۆکانى دیکەش لە 600 ملیۆن دینارەوە نرخیان بۆ دانراوە.

.

نوخشە ناسیح جەختیکردەوە، ئەو ڕێکارانەى گرتویانەتە بەر لە ڕووی یاسایی و کارگێرییەوە هیچ کێشەى نەبووە، بڕیاریشیانداوە 15 ڕۆژی‌ دیكه‌ له‌زیادكردنێكی‌ ئاشكرادا تابلۆكان بفرۆشرێن.

.

رونیشیکردەوە “ئه‌گه‌ر زیادكردن و مزایه‌ده‌ی‌ له‌سه‌ر بوایه‌ تابلۆكانمان ده‌فرۆشت، به‌ڵام زیادكردنی‌ له‌سه‌رنه‌كراوه‌، بۆیه‌ پێمان باش بوو‌ ئه‌و پرۆسه‌یه‌ دوابخرێت و داهاتێكی‌ زیاتر بۆ خزمه‌تكردنی‌ پارێزگاكه‌ بگه‌ڕێته‌وه”‌.

.

قایمقامى هەڵەبجە باسى لەوەکرد، ئەوانەی بەشداری زیادکردنەکەیان کردووە هەموویان کوردن هاوڵاتی هەرێمی کوردستانن هیچ هاوڵاتییەکی عەرەبی تێدا نەبووە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل