fbpx
Shadow Shadow

بەهمەن کاکە عەبدوڵڵا چۆن بوو بە پەرلەمانتار؟

یادی ئەنفال دۆسیەی “تۆمەتبارکردنی پەرلەمانتارێکی پارتی بە کوشتن” زیندوودەکاتەوە [تایبەت]

23:49 چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2019
article image

 

 

ناس کورد- شەهرام عەزیز

.

ڕوونکردنەوەیەکی لیژنه‌ی باڵای مه‌راسیمی یادی ئه‌نفال له‌ گه‌رمیان سەبارەت بە ڕاگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان، دۆسیەی پەرلەمانتارێکی ئێستای فراکسیۆنی پارتیی دێنێتەبەر باس، کە “تۆمەتبارە بە دۆسیەی کوشتن و فەرمانی دەستگیرکردنی هەیە”.

.

 

لە دوای کۆتایی هاتنی مەراسیمەکانی یادی ئەنفال لە گەرمیان، دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕەخنەیان لە ئیدارەی گەرمیان و لیژنه‌ی باڵای مه‌راسیمی یادی ئه‌نفال له‌ گه‌رمیان گرت، بەهۆی ئەوەی وتاری سەرۆکایەتی پەرلەمانیان لە پرۆتۆکۆڵی مەراسیمەکەدا دانەنابوو.

.

 

پاش چەند کاتژمێرێک لە ڕوونکردنەوەکەی سەرۆکایەتی پەرلەمان، لیژنه‌ی باڵای مه‌راسیمی یادی ئه‌نفال له‌ گه‌رمیان وەڵامیان دایەوە و ئاماژەیان بۆ ئەوەکرد، سەرۆکایەتی پەرلەمان پەرلەمانتارێکیان ناردووە بۆ خوێندنەوەی وتارەکەیان کە “لە دادگا داواکراوە و فەرمانی دەستگیرکردنی هەیە.” لیژنەکەش ئەوە بە “بێڕێزی بە خەڵکی گەرمیان” ناوبردووە.

.

 

لە بەرامبەردا، بەهمەن کاکە عەبدوڵڵا، کە وەک نوێنەری سەرۆکایەتی پەرلەمان بەشداری لە مەراسیمەکەدا کردبوو، سەرجەم ئەو قسانەی ڕەتکردەوە و بە ناس کورد-ی ڕاگەیاند: “بەهیچ شێوەیەک من هیچ کێشەیەکم لەگەڵ خەڵکی گەرمیاندا نییە، بەڵکو ئیدارەی گەرمیان و قایمقامی کەلار کێشەیان لەگەڵ مندا هەیە و ئەوان ڕێگەیان نەدا من وتاری سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان بخوێنمەوە، بەڵام ڕێگەیان دا وتاری پەرلەمانی عێراق و حکومەتی عێراق بخوێندرێتەوە”.

.

 

پەرلەمانتارەکەی پارتی لە دادگاوە داوا کراوە و بەپێی نوسراوێکی دادگای لێکۆڵینەوەی کەلار، کە بەرواری 18/10/2015 ی لەسەرە بە ماددەی (406) گرتننامە بۆ “بەهمەن کاکە عەبدوڵڵا، بەرپرسی پێشووی ناوچەی کەلاری پارتی دیموکراتی کوردستان”، لە دادگاوە داواکراوە، کە دەستگیربکرێت.

.

یادی ئەنفال دۆسیەی "تۆمەتبارکردنی پەرلەمانتارێکی پارتی بە کوشتن" زیندوودەکاتەوە [تایبەت]

ئەو ماددەیەی ئەو پەرلەمانتارەی پێ تۆمەتبارە سزای قورسی لەسەرە، لەوبارەیەوە کارزان فازڵ، پارێزەر و یاساناس، بۆ ناس کورد ئاماژەی بۆ ئەوە کرد ماددەی (406)  لە یاساکانی سزادانی عێراقی تایبەتە بە کوشتنی بە ئەنقەست، “بەڵام بەپێی بارودۆخی جیاواز سزاکەشی جیاوازە کە زۆرترینیان زیندانی هەتاهەتایی یاخود لە سێدارەدانە”.

.

 

هەروەها بەپێی نوسراوێکی بەڕێوەبەری پۆلیسی گەرمیان کە لە بەرواری 29/8/2016 دەرچووە و گشتاندنی بۆ کراوە بۆ سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان بە دەستگیرکردنی بەهمەن کاکە عەبدوڵڵا، بەرپرسی پێشووی ناوچەی کەلاری پارتی دیموکراتی کوردستان، لەو بارەیەوە سەرچاوەیەکی ئاگادار لە پۆلیسی گەرمیان بە ناس کورد-ی ڕاگەیاند: “ئەو کەسە کە ئێستا پەرلەمانتارە تۆمه‌تباری راسته‌وخۆیه‌ به‌ كوشتنی خۆپیشاندەرێک له‌خۆپیشاندانه‌كه‌ی 2015 ی كه‌لاردا و یاداشتی ده‌سگیركردنی هه‌یه‌، بەڵام ئەوکات کە فەرمانی دستگیرکردنی بۆ دەرچووە، لە سنوری ئیدارەی گەرمیان هەڵاتووە و دواتر نوسراوی دەستگیرکردنەکەی نێردراوە بۆ پارێزگاکانی دیکە، بەڵام دەستگیرنەکرا”.

.

 

پەرلەمانتارەکەی پارتی سەبارەت بەو دۆسیەیە دەڵێت: ” من لە کاتی خۆپیشاندانەکانی 2015دا لە گەرمیان نەبووم و ئەوکات کە خۆپیشاندانەکان کە پشێوی لێکەوتەوە بەداخەوە کە دوو کەس بوونە قوربانی و یەکیکیان کادری پارتی دیموکرات بوو، بەهیچ شێوەیەک من پەیوەندیم بە ڕووداوەکەوە نییە و خەڵکی گەرمیان خۆشیان ئەوە دەزانن و هیچ کێشەیەکیان لەگەڵ مندا نییە، بەڵکو تاوانەکە هی ئیدارەی گەرمیانە و خەڵکیش باش ئەوە دەزانن”.

.

 

بە وتەی بەهمەن کاکە عەبدوڵڵا، ئەو دۆسیەیە سیاسییە و لەلایەن حزبە دەسەڵاتدارەکانی گەرمیانەوە بۆی دروستکراوە کە یەکێتی و گۆڕانن.

.

 

بەهمەن کاکە عەبدوڵڵا، بەرپرسی پێشووی ناوچەی کەلاری پارتی، ساڵی 2018 لەسەر لیستی پارتییادی ئەنفال دۆسیەی "تۆمەتبارکردنی پەرلەمانتارێکی پارتی بە کوشتن" زیندوودەکاتەوە [تایبەت] خۆی کاندید کرد بۆ هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان و خۆکاندید کردنیش لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان کۆمەڵێک مەرج و ڕێکاری هەیە کە پێویستە دۆسیەی کەسی کاندیدکراوی پێدا تێپەڕێت.

.

 

لەبارەی ئەو دۆسیەیەوە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنی هەریمی کوردستان ئاماژەی بۆ ئەوە دەکات وەزارەتی ناوخۆ لێکۆڵینەوە لە ناوی کاندیدەکان دەکات نەک ئەوان.

.

 

شیروان زرار، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی هەرێم، بە ناس کورد-ی ڕاگەیاند: “کێشەکە پەیوەندی بە ئێمەوە نییە، ئێمە ئەو کەسانەی خۆیان کاندید کردووە، ناوەکانمان ناردوون بۆ وەزارەتی ناوخۆ و ئەوان لێکۆڵینەوەیان لە دۆسیەکانیان کردووە و تەنها ناوی یەک کاندید ڕەتکرایەوە کە کاندیدێکی تورکمان بوو، جگە لەوە سەرجەم ناوەکانی دیکە قبوڵکران”.

.

 

وتەبێژی کۆمسیۆن ئاماژەی بەوەشکرد، وەزارەتی ناوخۆ پەیوەندی بە دادگاکانەوە هەیە و ئەگەر کێشەیەک لە دۆسیەی هەر کاندیدێکدا هەبوبێت، پێویستبوو ئەوان لیکۆلینەوەی لەسەر بکەن.

.

 

لەو بارەیەوە بەهمەن کاکە عەبدوڵڵا ئاماژەی بەوەکرد، دۆسیەی ئەو چووەتە وەزارەتی ناوخۆ و  ئەگەر هەر تۆمەتێک یاخود دۆسیەیەکی هەبوایە، ئەوا ڕێگەیان نەدەدا خۆی کاندید بکات و دەستگیریش دەکرا.

.

 

بە وتەی شیروان زرار، هەرکەسێک تۆمەتی دزیکردن، دەستدرێژی سێکسی، ساختەکردن و خیانەت لە نیشتیمانی هەبێت، ناتوانێت خۆی کاندید بکات بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکاندا.

.

.

 

 

 

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل