Shadow Shadow

35هەزار گەشتیار سەردانی پایتەختی نەورۆزیان کردووە

17:08 هه‌ینی 22 ئادار 2019
article image

 

 

ناس كورد- عه‌مار ميرداڤی

ساڵانه‌ له‌كاتی هاتنی وه‌رزی به‌هار و جه‌ژنی نه‌وروزدا ڕێژه‌یه‌كی زۆر له‌ گه‌شتیاران له‌ هه‌موو ناوچه‌كانی كوردستان و پارێزگا‌كانی عیراقەوە سه‌ر‌دانی ناوچه‌ گه‌شتیاره‌كانی قه‌زای ئاكرێ ده‌كه‌ن، ئەمساڵیش 35 هەزار کەس سەردانی ئەو ناوچەیان کردووە، فەرمانگەی گەشتوگوزاری شاری ئاکرێ دەڵێت، لە چاو ساڵی ڕابردووە ڕێژەکە زۆر زیادی کردووە.

دیدار ره‌مه‌زان به‌رێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی گه‌شتوگوزار له‌ شاری ئاكرێ تایبەت به‌ ناس كورد-ی ڕاگه‌یاند: “پێش هاتنی جه‌ژنی نه‌ورۆز ئاماده‌كاری باشمان كرد بۆ پێشوازیكردن له‌ گه‌شتیاره‌كان، چه‌ند تیمێكمان دانا‌ بۆ خزمه‌تكردنی گه‌شتیاره‌كان و پێشكەشكردنی رێبه‌ری گه‌شتیاری له‌ شاری ئاكرێ به‌سه‌ر گه‌شتیاره‌كاندا، هه‌روه‌ها دابه‌شكردنی ئاو و شرینی له‌ زالگه‌كان و شوێنه‌ گه‌شتیاریییەکان”.

بەڕێوبەری گەشتوگوزاری ئاکرێ لە بارەی ئامارەکانی نەورۆز و سەردانیکردنی گەشتیارانەوە وتی: “له‌ ڕۆژی ئاگرکردنەوەی نه‌وروزدا لە 20ی مانگ، نزیكه‌ی 35 هه‌زار گه‌شتیار له‌ هه‌موو ناوچه‌كانی كوردستان و پارێزگا‌كانی دیکەی عیراقەوە سه‌ره‌دانی شاری ئاكرێیان كردبو، ئه‌وه‌ش به‌هۆی دیمه‌نه‌ جوانه‌كانی ئاگرکردنەوەی نه‌ورۆزەوە بوە”.

 

دیدار ره‌مه‌زان ئاماژەی بەوەشکرد: “ڕۆژی 21 و 22 نه‌ورۆز به‌ هه‌مان شێوه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ گه‌شتیار هاتونه‌تە ناوچه‌ گه‌شتیاره‌كانی سنوری قه‌زاکە و پێشبینی ده‌كه‌ین تا كۆتا ڕۆژی نه‌ورۆز ژماره‌ی گه‌شتیاره‌كان بگاته‌ سه‌روی 50 هه‌زار گه‌شتیار،  كه‌ ئه‌مه‌ش رێژه‌یه‌كی زۆر باشه‌ و ‌به‌راورد بە  پارساڵ زۆر زیادیکردووە”.

 

جیاواز لە شارەکانی تری کوردستان لە شاری ئاکرێ ئاگری نەورۆز دەکرێتەوە، سەدان کچ و کوڕ بە مەشخەڵی ئاگرەوە بە چیای شارەکدا سەردەکەون و ئاگری نەورۆز دەکەنەوە، هەزاران کەسیش لە شارەکانی تری کوردستانەوە بۆ بینینی ئەو دیمەنە سەدانی شاری ئاکرێ دەکەن، بۆیە بە پایتەختی نەورۆز ناسراوە.

 

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل