fbpx
Shadow Shadow

31ی ئاب؛ یادێكی شوم

12:54 شه‌ممه‌ 31 ئاب 2019
article image

مەلا بەختیار

(31) ساڵ لەمەوبەر، لە 31ی ئابی شومدا، فڕۆكە مەرگچێنەكانی فاشییەكان، لەقەندیلی سەركەشدا، لەگەرمەی ئەنفال‌و كشانەوەی دوا قۆناغی هێزی پێشمەرگە لەناوچە ئازاد كراوەكان، دوا رقی فاشییەتیان دادەباراند‌و لەو دۆخە زوخاو لەناخە، ئازاد هەورامی دەپێكرێ‌‌و هاوسەنگەرو پزیشكەكانی بەرەنگاری، بەسەرپشتی ئەستێردا، پەل پەل هەوڵیانداوە بیگەیەننە ئێران، بەڵكو ئەم كەڵە شۆڕشگێڕە، رزگار بكەن.

.

بەڵام كاریگەری خوێن لەبەر رۆشتنی برین، هەر لەبناری قەندیلدا، بەدەم سرودی (رێی خەباتمان چەندە سەخت‌و دووربێ‌)، ئازاد، لەسەنگەری بەرەنگاری ئازادیدا، دوا هەناسە‌و نیگای ئاوێتەی ئاو و هەوای كوێستانی كوردستانی وێرانكراو دەكا‌و، گیان دەسپێرێتە بەردەوامی خەبات‌و قوربانی.

.
ئا لەو دۆخەشدا،، دوو بۆچوون هەبوو، یەكێكیان بەردەوامی خەباتی شۆڕشگێڕانە‌و ئەوی تریشیان كۆتایی هێنانی خەباتی چەكداری!! خۆشبەختانە رێبازی بەردەوام سەری گرتبوو.

.
لەیادی شەهید هەورامی-دا، هەمیشە، خەمی بێوێنە دامدەگرێ‌.. ئەمساڵا، لەپارساڵا زیاتر، كە یادەكەمان لەكەركوكی برینداردا كردو هەوڵیشدرا تێكبدرێ‌، خەفەتێكی قوڵتر دایگرتووم‌و سرودی (رێی خەباتی) دوا چركە هەناسەكانی “ئازاد”یش، ویژدانم ئازار دەدات.. 

.
ئێستاش، بەردەوامی خەبات، یان چۆكدادان بەرامبەر گەندەڵی‌و هەلپەرستی؟ ئەمە ئەو پرسیارەیە، دوا هیوای شەهید ئازادو تەواوی شەهیدانی كوردستان، لەمەزارەكانیشیاندا، چاوەڕێی وەڵامەكەین، لەهەموو یەكێتییەك، كە هێشتا وزەی شۆڕشگێڕی تیا ماوەو سورە لەسەر دیموكراسی ‌و دادپەروەری.. كە ئەمیش تەنها‌و تەنها، لەكۆنگرەی گۆڕانكاریدا، ئومێد‌و ئەرك، دەخشێتەوە یەكێتییەكەی ئازاد هەورامی‌و ئازادیخوازە كۆڵنەدەرەكان.

.
دەبا یادی شەھید شیهاب كە لە(21/11)یە، بكرێتە مژدە بۆ گیانی ئارام نەدیوی شەهیدان‌و كۆنگرە ببەستین. كۆنگرەیەك، كە مێژوومانی خستۆتە گرەوی شكست، یان هەڵسانەوە.

.
هەرگیز بیرت ناكەم، ئازادی هاوڕێ‌‌و ئازادی رابەری مۆراڵی حزبایەتی‌و هاوڕێیەتی.

.

وشە كلیلەكان:

Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل