fbpx
Shadow Shadow

ژورى بازرگانى هەولێر: ئاگامان لەو بابەتە نییە

300 كۆمپانیاى ئێرانى چوار پێشانگا له‌ “هه‌ولێر و به‌غداد” دەکەنەوە

18:45 یه‌ك شه‌ممه‌ 26 ئایار 2019
article image

ناس كورد-

یه‌كه‌ى بازرگانى ئێران له‌ عێراق، ئاشكراى ده‌كات كۆتایى مانگى حوزه‌یرانى داهاتوو له‌ هه‌ولێر و به‌غداد چوار پێشانگا ده‌كه‌نه‌وه‌ و تێیدا 300 كۆمپانیا به‌شدارى ده‌كه‌ن.

.

ناسڕ به‌هزاد به‌ڕێوه‌به‌رى یه‌كه‌ى بازرگانى ئێران له‌ عێراق بە “فارس نیوز”ى ڕاگه‌یاندووه‌: “هه‌ڵده‌ستین به‌ كردنه‌وه‌ى چوار پێشانگاى بازرگانى له‌ هه‌ولێر و به‌غداد له‌ 22ى مانگى حوزه‌یرانى داهاتوو، ئه‌وه‌ش له‌ چوارچێوه‌ى ئه‌و سیاسه‌ته‌ ستراتیژییه‌دایه‌ كه‌ وه‌زاره‌تى بازرگانى و پیشه‌زى ئێران هه‌یه‌تى به ‌ئامانجى گه‌شه‌پێدانى بازرگانى له‌نێوان ئێران و عێراق بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌كردنى كاڵاى نانه‌وتى”.

.

ئه‌وه‌شى ڕاگه‌یاندووه‌: “پێشانگاكان پێكهاتووه‌ له‌ كه‌لوپه‌لى ڕه‌مه‌زانى و كارى ده‌ستى له ‌به‌غداد، هاوكات به‌شداریكردن له‌ پێشانگاى نێوده‌وڵه‌تى په‌یوه‌ندییه‌كان و ته‌كنه‌لۆژیاى زانیارى و ڕاگه‌یاندنى هه‌ولێر، وه‌ پێشانگاى تایبه‌تى ئێران له‌و شاره‌”.

.

ناسڕ به‌هزاد به‌ڕێوه‌به‌رى یه‌كه‌ى بازرگانى ئێران له ‌عێراق پێشبینى ئه‌وه‌یكرد، 300 كۆمپانیاى ئێرانى له‌ پێشانگاكان به‌شدارى بكه‌ن.

.

عه‌بدولواحید ته‌ها به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شى ڕاگه‌یاندنى ژورى بازرگانى و پیشه‌سازى هه‌ولێر له‌وباره‌یه‌وه‌ بێ ئاگایى خۆیى نیشاندا، به‌ ناس كوردى وت: “زانیاریمان نیه‌ له‌باره‌ى كردنه‌وه‌ى ئه‌و پێشانگایانەى کۆمپانیا ئێرانییانە کە باس دەکرێن”.

.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل