fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

28 پەرلەمانتاری كوردستان لەبارەى موچەوە داوایەک ئاڕاستەى حکومەت دەکەن

13:23 چوار شه‌ممه‌ 25 ئادار 2020
article image

ناس کورد-

28 پەرلەمانتاری كوردستان داوا لە حكومەت دەكەن چیتر دابەشكردنی موچە دوانەخات و میکانیزمى پێویست بۆ دابەشکردنى بگرێتەبەر.

.

ئەو پەرلەمانتارانە لە یاداشتێکدا بۆ سەرۆکایەتى پەرلەمان ئاماژەیان بەوەکردووە، “وێڕای ئەوەی ستایشی هەوڵی حكومەتی هەرێم دەكەین لە روبەروبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنادا، داوادەكەین چیتر بەهیچ پاساوێك دابەشكردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم دوانەكەوێت”.

.

هەروەها داوایانکردووە، پێش كۆتایی ئەم مانگە، موچەی مانگی (12)ی ساڵی رابردو دابەشبكرێت و میكانیزمێكی گونجاویش دابنرێت بۆ دابەشكردنەكە.

.

دەقى یاداشتەکە:

بۆ بەڕێز/ سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران
بابەت/ دابەشكردنی موچە
.
ئێمەی پەرلەمانتاران كە لە خوارەوە ئیمزامانكردوە، وێڕای ئەوەی ستایشی هەوڵی حكومەتی هەرێم دەكەین لە روبەروبونەوەی ڤایرۆسی “كۆرۆنا/ كۆڤید19″دا، داوادەكەین چیتر بەهیچ پاساوێك دابەشكردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم دوانەكەوێت، بەتایبەتیی كە لە ئێستادا توێژی فراوانی موچەخۆرانی هەرێم، سەرەڕای گیرۆدەبونیان بەم ڤایرۆسە، لەدۆخێكی سەختی گوزەراندان و ئەمەیش كاریگەریی بەسەر ژیانیان و دابینكردنی خواردن و پێداویستییە رۆژانەییەكانیانەوە دروستكردوە، بۆیە داواكارین پێش كۆتایی ئەم مانگە، موچەی مانگی (12)ی ساڵی رابردو دابەشبكرێت و میكانیزمێكی گونجاویش دابنرێت بۆ دابەشكردنەكە، بەجۆرێ‌ كە رەچاوی تەندروستیی هاوڵاتیان بكرێت لە تەشەنەنەسەندنی ڤایرۆسی “كۆرۆنا”دا.
لەگەڵ رێزدا..
.
ئیمزاكان:
1- مەم بورهان قانع.
2- سەرچنار ئەحمەد مەحمود.
3- گۆران عومەر عەلی.
4- روپاك ئەحمەد رەحمان.
5- د. محێدین حەسەن یوسف.
6-دیاری ئەنوەر.
7- د. هەورامان گەچێنەیی.
8- زكری ئەحمەد ئیسماعیل (زێباری).
9- هەلز ئەحمەد محەمەد.
10- رۆژان محەمەد كەریم (شەهید حەمەڕەش).
11- كاروان گەزنەیی.
12- لوقمان وەردی.
13- ئەبوبەكر عومەر عەبدوڵلا (هەڵەدنی).
14- سیروان بابان.
15- ئازاد ئیكرام بەهرام.
16- شەمۆڵ ئاشتی صابر.
17- شێركۆ جەودەت مستەفا.
18- هێرش حەسەن حەمەد.
19- موسلیم عەبدولڵا قەسرێ‌.
20- سەلمە فاتیح.
21- ئیسماعیل عەلی تەها سگیری.
22- رۆمیۆ هەكاری.
23- بەدریە ئیسماعیل مەحمود.
24- سەركۆ ئازاد گەڵاڵی
25- هاوڕێ‌ مەلا ستار.
26- شیرین یونس عەبدوڵلا.
27- یاسین خدر تەها.
28- راهی رەهبەر.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل