fbpx
Shadow Shadow

حزبوڵا‌ هەڕەشە لە پەرلەمانتارە کوردەکان دەکات.. “ناهێڵین قاچتان بخەنە بەغدا”

10:03 یه‌ك شه‌ممه‌ 05 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

حزبوڵای عێراق هەڕەشەی ڕێگریکردن لە چونی پەرلەمانتارانی کورد دەکات بۆ بەغدا و پەرلەمان ئەگەر بێت و دەنگ بە مانەوەى ئەمریکا بدەن لە عێراق.

.

ڕۆژی هەینی ڕابردوو، ئەبومەهدی موهەندیس، دامەزرێنەری کەتائیبی حزبوڵا لەگەڵ قاسم سولەیمانی لە بۆردومانی ئەمریکادا لە بەغدا کوژران، لایەنە شیعەکان داوای دەرکردنی هێزە بیانییەکان لە عێراق دەکەن و بڕیارە ئەمرۆش دانیشتنى پەرلەمان بۆ ئەو مەبەستە بەڕێوەبچێت.

.

ئەمڕۆ یەک‌شەممە، 5ی کانونی دووەمی 2020، مەکتەبی سیاسی کەتائیبی حزبوڵای عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت: “پێویستە ڕێککەوتنامەی ئەمنی ستراتیژی نێوان ئەمریکا و عێراق هەڵبوەشێتەوە، چونکە ئەمریکا بە تەواوەتی ڕێککەوتنامەکەی پێشێلکردوە و هێرشی کردووەتە سەر وڵاتەکەمان و سەرکردەکانمانی کوشتووە، ئەوەش هەڵوەشانەوەی ڕێککەوتنەکە دەکات بە ئەمری واقیع”.

.

مەکتەبی سیاسی حزبوڵای عێراقی ئاماژەی بەوەداوە کە “لە ئێستادا گەلەکەمان بریندار و خەمبارە، چاوی لە بڕیارەکانی ئێوەیە، بۆیە ئێمە داوا دەکەین لە کۆبونەوەکەی ئەمڕۆتاندا ئازایەتی و مەردێتی خۆتان نیشان بدەن و ئومێدی ئەوەمان پێتانە کە لە دانیشتەنەکەی پەرلەمانتان بکەن بە ڕاپەڕینێک بۆ گەڕانەوەی کەرامەت و خوێنی ڕۆڵەکانمان بۆ دەرکردنی سوپای تیرۆرستی ئەمریکا”.

.

حزبوڵا دەشڵێت کە “دەبێت پەرلەمانتاران دەنگ بدەن بۆ دەرکردنی سوپای ئەمریکا، ئێمە دەزانین بەشێک لە پەلەمانتارە کوردەکان و لایەنە کوردییەکان پشتگیری لە مانەوەی ئەمیرکا دەکەن بەڵام دەبێت هەموومان بزانین کە ئەمریکا دۆستێک نییە پشتی پێببەسترێت و هاوپەیمانی هەمیشەیی نییە”.

.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، “ئێمە قبوڵی ناکەین پشتگیری مانەوەی ئەمریکا بکەن لە پەرلەمان، ئەگەر کارێکی وا بکەن ئیتر ناهێڵین قاچ بخەنە ناو بەغداوە و ڕێتان لێدەگرین، ئیتر مامەڵەشتان لەگەڵ ناکەین و سەرجەم پەیوەندییەکانیشتان لەگەڵ دەپچڕێنین و بەرژەوەندییەکانمان بەردەوامی نابێت و نێوانی ئێمە و ئێوە کۆتایی دێت”.

.

هەروەها شەوی ڕابردوو، حزبوڵا نامەیەکی بۆ محەممەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ناردوە و پێی وتراوە کە “هەموومان تۆمان بینی کە سەرکۆنەی باڵیۆزخانەی ئەمریکات کرد لە بریندارکردنی خۆپشاندەر و لایەنگرەکانی حەشدی شەعبی و سبەینێش هەمومان چاومان لەسەرتە کە هەڵوێستێکی نیشتمانی بنوێنیت و لەسەر دژایەتی ئەمریکا بەردەوام بیت و بڕیاری کردنە دەرەوەی سوپای داگیرکەری ئەمریکا بدەیت لە عێراق”.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل