fbpx
Shadow Shadow

ئەمڕۆ ساڵڕۆژی 31ی ئابە

23 ساڵ لەمەوبەر پارتی هێزەکانی بەعسی بۆ دەرکردنی یەکێتی هێنایە هەولێر

10:20 شه‌ممه‌ 31 ئاب 2019
article image

ناس کورد

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، 31ى ئابى 2019 ، 23 ساڵ به‌سه‌ر ڕووداوى 31ى ئابى ساڵى 1996 دا تێپه‌ڕده‌بێت، کە تێیدا پارتی دیموکرات بۆ دەرکردنی هێزەکانی یەکێتی نیشتیمانی، سوپای بەعسی هێنایە سەر شاری هەولێر.

.

له‌گه‌رمه‌ى شه‌ڕى ناوخۆیى نێوان یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان و پارتى دیموكراتى كوردستان، كاتێك هێزه‌كانى یه‌كێتى پارتیان له‌سه‌رى ڕە‌ش و ئه‌و ناوچانه‌ى كه‌ پارتى تێدا باڵا ده‌ست بوو ته‌نگه‌تاو كرد، پارتی بۆ پاشەکشەی هێزەکانی یەکێتی پەنای بۆ سوپای بەعس برد.

.

22ى ئابى ساڵى 1996 مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى پارتی نامه‌یه‌كی بۆ سه‌دام حوسێنى سه‌رۆكى له‌سێداره‌ دراوى ئه‌وكاتى عێراق نارد و تێیدا داوای هاوکاری سەربازیی لێکرد.

.

له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى حزبى به‌عسدا بڕیاردرا وه‌ڵامى نامه‌كه‌ى بارزانى بدرێته‌وه‌ و هێزى عێراقى بۆ پشتیوانى ڕە‌وانه‌ بكرێت.

.

لە 30 ئابى هه‌مان ساڵدا، هێزێكى به‌رفراوانى به‌عس، به‌سه‌رپه‌رشتى قوسه‌ى كوڕى سه‌دام حوسێن، كه‌ پێكهاتبوون له‌ هێزه‌ سه‌ربازییه‌ جیاجیاكانى عێراق له‌نزیك شارى هه‌ولێر جێگیر كران.

.

بۆ ڕۆژى 31ى ئابى ساڵى 1996، به‌ڕێنمایى چه‌كدارانى پارتى، سوپای عێراق هێرشی كرده‌ سه‌ر شارى هه‌ولێر و په‌رله‌مانى كوردستانیان داگیر كرد،  چه‌كدارانى یه‌كێتیش له‌شاره‌كه‌ و ده‌ورووبه‌رى دوورخرانه‌وه‌.

.

هێرشەکە له‌سنوورى هه‌ولێر چووه‌ ده‌ره‌وه‌، سوپاى به‌عس و چه‌كدارانى پارتى پەلاماری سه‌رجه‌م ئه‌و ناوچانه‌یاندا كه‌ له‌ژێر ده‌ستى یه‌كێتیدا بوون، شاره‌كانى سلێمانى، هه‌ڵه‌بجه‌، گه‌رمیان و ده‌ڤه‌رى ڕاپه‌ڕین له ‌چه‌كدارانى یه‌كێتى ڕامالران و به‌ره‌و سنوره‌كان هه‌ڵهاتن.

23 ساڵ لەمەوبەر پارتی هێزەکانی بەعسی بۆ دەرکردنی یەکێتی هێنایە هەولێر

.

ئەو هێرشانە بوونە هۆی ئەوەی ژماره‌یه‌كى زۆر هاوڵاتى و پێشمه‌رگه‌ بکوژرێن و سه‌دان هه‌زار دانیشتوانى دیکەش جارێكى تر ئاواره‌ى سنوره‌كان ئێران ببنەوە.

.

31ى ئاب له‌سه‌ر ئاستى ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تى ده‌نگدانه‌وه‌ى فراوانی هه‌بوو، بەوپێیەی گەلی کوردستان لە باشوور تەنیا چەند ساڵێک بە سەر ڕاپەڕینەکەیدا دژی بەعس تێپەڕیبوو، هاوکات سه‌رجه‌م وڵاتانى دونیا چاویان له‌بردنى سوپاى عێراق بوو بۆ هه‌ولێرى پایته‌ختى هه‌رێم بە دەستی هێزە کوردییەکان.

.

له‌و كاته‌وه‌ و له‌ئانوساتى سه‌رهه‌ڵدانى ناكۆكییه‌ ناوخۆییه‌ حزبیه‌كانى هه‌رێمدا، 31ى ئاب به‌خیانه‌ت وه‌سفده‌كرێت و پارتى و سه‌رۆكه‌كه‌ى وەک ‌تۆمه‌تباری ئەو ڕووداوە سه‌یر ده‌كرێن.

.

 

 

 

 

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل