fbpx
Shadow Shadow

ئەنجامى لێکۆڵینەوە لە “بەهەدەردانى” بودجەى پایتەختى ڕۆشنبیرى ڕاگەیەنرا

11:52 چوار شه‌ممه‌ 30 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد –

 

لیژنەکەى پەرلەمانى کوردستان بەشێک لە ئەنجامى لێکۆڵینەوەکەى ڕاگەیاند، لەبارەى “بەهەدەردانى” بودجەى پایتەختى ڕۆشنبیریی و ئاماژەى بەوەکرد “بەهەدەردانى زۆر کراوە” لە خەرجکردنى ئەو بودجەیەدا.

.

مانگى ڕابردوو پەرلەمانى کوردستان لیژنەیەکى پێکهێنا بۆ لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون لەبارەى خەرجکردنى 20 ملیار دینار کە ساڵى 2013 حکومەتى هەرێم بۆ شارى سلێمانى تەرخانیکرد، وەک بودجەى پایتەختى رۆشنبیرى.

.

ئەمڕۆ چوارشەممە،  30ی تشرینی یەکەمی 2019، پێشەوا هەورامی ئەندامی لیژنەکە لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا وتی “بەپێی ئەو لێکۆڵینەوە و بەدواداچونانەی ئێمە کردومانە لە خەرجکردنی ئەو 20 ملیار دینارەی پایتەختی ڕۆشنبیریدا بەهەدەردانێکی زۆر کراوە و پارە بەناوی کۆمەڵێک کەسەوە وەرگیراوە بەبێ ئەوەی ئەو کەسانە خۆیان ئاگادار بن”.

.

وتیشى “چەندین جار پارە بۆ یەک پڕۆژەی هونەرى تەرخان کراوە، یان بڕێک لەو پارەیە دراوە بە چەند کۆمپانیایەکی بازرگانی، بەشێکی زۆری ئەو پارەیە بەهەدەر دراوە بەبێ ئەوەی ئەو پارەیە بۆ برەودان بەژێرخانی ئابوری تەرخان کرابێت”.

.

لیژنەکەى پەرلەمان ئەنجامی لێکۆڵینەوەکەى رادەستى پەرلەمانی کوردستان و چاودێری دارایی و دەستەی دەستپاکی هەرێم و لایەن پەیوەندیدارەکان کردووە.

.

لوقمان حەمەد سەرۆکی لیژنەکە وتى “بەدواداچونمانکرد بۆ چۆنیەتی خەرجکردنی ئەو بڕە پارەیە و داوامان لە دەستەی چاودێری دارایی و لیژنەی دەستپاکی کرد، ئەوانیش بەدواداچون بۆ ئەم کەیسە بکەن، ئێستا دەستەی چاودێری دارایی دەستی کردوە بە لێکۆڵینەوەیەکی ورد دەکات لەبارەی چۆنیەی ئەو خەرجکردنەوە”.

.

وتیشى “لیژنەمەکەمان کاریکردوە بۆ خەرجکردنی دوو ملیار دینار بەسەر یانە وەرزشییەکانی سلێمانی و لەگەڵ بەڕێوبەرایەتی وەرزشی سلێمانی کۆبوینەتەوە و دواتریش ئەوانیش بۆیان ڕونکردینەوە کە ئەو پارەیە چۆن خەرج کراوە”.

.

لوقمان حەمەد باسى لەوەشکرد، هەروەها لیژنەکەیان کاریکردووە لەسەر خەرجکردنی بڕی پێنج ملیۆن دۆلار بۆ ناساندنی هەولێر وەکو پایتەختی گەشتیاری عەرەبی و لە ئێستادا لەبەدواداچون بەردەوامن و لەداهاتودا دیکەن بەڕاپۆرتێک و دەیدەن بە پەرلەمانی کوردستان.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل