fbpx
Shadow Shadow

18 ساڵ هاوسه‌رگیریی دواخست بۆ ئەوەى خەونەکەى بەدیبهێنێت

09:58 دوو شه‌ممه‌ 25 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

 

کچێکى ئەمریکى ماوەى 18 ساڵ هاوسەرگیریی دواخست لەگەڵ خۆشەویستەکەیدا، ئەوەش بۆ ئەوەى کێشى دابەزێنێت و بتوانێت ئەو جلى بوکێنییە لەبەربکات کە خەونى پێوەدەبینى.

.

به‌گوێره‌ى هه‌واڵێكى ماڵپه‌ڕى ئۆدێتى، شارمین پرۆكس دارین سكویزر كه‌ دوو هاوڵاتى ئه‌مریكین ساڵى 2001 ده‌بنه‌ دڵدارى یه‌كتر و بڕیارى هاوسه‌رگیرى ده‌ده‌ن، ئه‌وكاته‌ كچه‌كه‌ ته‌مه‌نى 17 ساڵان ده‌بێت به‌ڵام به‌هۆى قه‌ڵه‌وى كچه‌كه‌وه‌ پڕۆسه‌كه‌ى هاوسه‌رگیرییه‌كه‌یان بۆ 18 ساڵ دواده‌كه‌وێت.

.

شارمین ده‌ڵێت، دواى ئه‌وه‌ى منداڵێكى له‌دڵداره‌كه‌ى ده‌بێت (له‌كه‌لتورى ڕۆژئاوا منداڵ خستنه‌وه‌ پێش هاوسه‌رگیرى ئاساییه‌) هه‌ست به‌وه‌ ده‌كات ورده‌ ورده‌ كێشى زیاد ده‌كات و ئه‌وه‌ش واده‌كات جلى بوكێنى  به‌به‌رى نه‌كات، بۆیه‌ بڕیارى دواخستنى هاوسه‌رگیریه‌كه‌یان ده‌دات.

.

شارمین باسى له‌وه‌شكردووه‌، به‌هۆى زۆر خواردنى شوكۆلاته‌ و زۆر خه‌وتنى شه‌وانه‌وه‌ كێشى زۆر زیاتر بووه‌ به‌جۆرێك نه‌یتوانیوه‌ سه‌رپه‌رشتى منداڵه‌كه‌ى بكات، بۆیه‌ ساڵى 2014 بڕیار ده‌دات به‌ته‌واوى خۆى لاواز بكات و دواتر خه‌ونه‌كه‌شى به‌دێبهێنیت كه‌ له‌ به‌ركردنى جلى سپى بوكێنیه.

18 ساڵ هاوسه‌رگیریی دواخست بۆ ئەوەى خەونەکەى بەدیبهێنێت

ئه‌و كچه‌ ئه‌مریكییه‌ كه‌ ده‌ڵێت، ئه‌مساڵ به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو كێشى دابه‌زیووه‌ به‌جۆرێك به‌ئاسانى توانیویه‌تى جلى بوكێنى له‌به‌ر بكات، خه‌ونه‌كه‌شى به‌دیهاتووه‌ و به‌جلى سپى بوكێنیه‌وه‌ دواى 18 ساڵ چووه‌ته‌ ژیانى هاوسه‌رگیرییه‌وه‌ له‌گه‌ڵ دڵداره‌كه‌ى كه‌ باوكى منداڵه‌كه‌شیه‌تى.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل