fbpx
Shadow Shadow

توێژینەوەیەک: خواردنى دوو سێو لەڕۆژێکدا مەترسیەکانى جەڵتەى دڵ و مێشک کەم دەکاتەوە

23:26 پێنج شه‌ممه‌ 02 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

 

ڕۆژنامەى دەیلى مەیلى بەریتانیى بڵاویکردەوە،  بەپێى توێژینەوەیەکى زانستى کە لەلایەن چەند پسپۆڕێکى زانکۆی ڕێدینگى بەریتانیا ئەنجامدراوە، ڕۆژانە خواردنى سێو مەترسى توشبوون بە نەخۆشیەکانى جەڵتەى دڵ و مێشک کەمدەکاتەوە، کە لەئەنجامى بەرزبونەوەى ڕێژەى کۆلیسترۆڵ لەخوێندا ڕوودەدات.

،

ئاماژەی بەوەشکردووە خواردنى دوو سێو لەڕۆژێکدا کە پێکدێت لە لیمفەکان جۆرە بەکتریایەک لەڕیخۆڵەدا چالاک دەکات و دەبێتە هۆى دەردانى ترشەڵۆکى چەور و بەوەش ڕێژەى کۆلیسترۆڵ کەمدەکاتەوە.

،

بەگوێرەى تویژینەوەکەى پسپۆڕانى زانکۆى ڕێدینگى بەریتانى دواى تاقیکردنەوەیەک کە 40 کەس بەشدارى تێدا کردووە و تەمەنیان لەنێوان 20 بۆ 69 ساڵدا بووە و نەخۆشیى بەرزى کۆلیسترۆیان هەبووە، پاش ئەوەى ڕۆژانە دوو سێوى گەورەیان پێدراوە بیخۆن و دواى نزیکەى هەشت هەفتە ڕێژەى کۆلیسترۆلیان بەتەواوەتى دابەزیوە و زیانی ئەو کۆلیسترۆلەش کە لەجەستەیاندا، ماوەتەوە بۆ ڕادەى 4 % کەم بووەتەوە.

،

هەرەوەها ئەوەش خراوەتە ڕوو، دواى تەواوبوونى کاتى تاقى کردنەوەکە، ئەو کەسانە خوێنبەرەکانیان خاوبووەتەوە و ڕادەى گرژیان دابەزیوە، ئەوەش بەکاریگەرى خواردنى سێوەکان بووە.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل