fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

کوا لێکۆڵینەوە لە کوژرانی 500 خۆپیشاندەر؟!

16 وڵات ڕاگەیەنراوێکی توندیان لەبارەى خۆپیشاندانەکانی عێراقەوە بڵاوکردەوە

20:42 دوو شه‌ممه‌ 27 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

دەربارەی ئاڵۆزبوونی دۆخی خۆپیشاندانەکانی دوو ڕۆژی ڕابردووی عێراق، 16وڵاتی جیهان سەرەکۆنەی بەکارهێنانی هێزیان دژ بە خۆپیشاندەران کرد و داوایان لە حکومەتی عێراق کرد ڕێز لە مافی کۆبوونەوە وخۆپیشاندانی ئاشتیانە بگرێت.

.

ئەمڕۆ، دووشەممە 27ى کانونی دووەمی 2020، لە ڕاگەیاندراوێکی هاوبەشدا باڵۆێزخانەی کەنەدا، کرواتیا، بەریتانیا، ئەمریکا، فەڕەنسا، ئەڵمانیا، ئیتالیا، سوید، نەرویج، نێزەرلاند، پۆلەندا، ئیسپانیا، ڕۆمانیا، فیلەندا، هەنگاریا و کۆماری چیک لە لە عێراق داوایان لە بەغدا کردەوە “پەیڕەوی دەستوری عێراق بێت کە مافی کۆبوونەوە و خۆپیشاندانی تێدا فەراهم کراوە و چیدی مامەڵەی تووند و بەکارهێنانی هێزە دژ بە خۆپیشاندەران بە کارنەهێنێت”.

.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا، هاتوو: “سەرەڕای بەڵێنەکانی حکومەتی عێراق لە بەکارنەهێنانی هێز دژ بە خۆپیشاندەران، بەڵام “دەرکەوتووە کە هێزە ئەمنییەکان و گروپە چەکدارەکانی نزیک لە حکومەتی عێراقەوە بەتوندی مامەڵەیان لەگەڵ خۆپیشاندانەکاندا کردووە بەهۆی بەکارهێنانی گولـلەوە ژمارەیەک لە خۆپیشاندەران کوژراون و برینداربوون”.

.

ئاماژە بەوەشکراوە کە “بەشێکی زۆری خۆپیشاندەران لە گۆڕەپانەکانی خۆپیشاندانەکان دووچاری ترس و ڕفاندن بوونەتەوە لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە”.

.

لەبەشێکی دیکە ڕاگەیاندراوەکەدا “داوا لە خۆپیشاندەران کراوە پارێزگاری لە ڕەوتی ئاشتیانەی خۆپیشاندانەکان بکەن و نەهێڵن  خۆپیشاندانەکانیان لە ڕێرەوەوی ڕاستەقینەی خۆی لابدات”.

.

لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا داوا لە حکومەتی عێراق کراوە “لێکۆڵینەوەی جدی و ڕاست و دروست بۆ حاڵەتەکانی کوژرانی زیاتر لە 500 خۆپیشاندەر بکات لە سەرەتای سەرهەڵدانی خۆپیشاندانەکانەوە تۆمار کراوە.”

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل