fbpx
Shadow Shadow

ئێڤار ئیبراهیم بۆ ناس کورد باس لە کڕینی “مانگانە 30 کراس” دەکات.. “خۆم دەزانم کێ پەلامارم دەدات”

13:08 سێ شه‌ممه‌ 17 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد –

ئێڤار ئیبراهیم لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ناس کورد باس لەو ڕەخنانە دەکات کەبەهۆی کڕینی “30 کراس لە مانگێکدا” لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لێی گیراوە و دەڵێت، “ڕەخنەگرتنی ئەو کەسانە هۆکارەکەی سیاسییە و لایەنگری لایەنە سیاسییەکانن و ئیستیغلالی قسەکانیان کردوم”.

.

ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە، 15ی ئەیلولی 2019، ئێڤار ئیبراهیم، پەرلەمانتاری پێشووی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان لە میانی بەشداری لە بەرنامەی ئێوارەی كەناڵی ئێن ‌ئاڕ تی2 باسی لە ژیانى تایبەتى خۆی کرد و دەڵێت، لە ماوەی پێنج ساڵی ئەندامێتیدا له‌ په‌رله‌مان، جلی دووباره‌ نه‌كردووه‌ته‌وه‌، “هەر بە نموونە، لەو پێنج ساڵەى پەرلەمان، جل دووبارەنەکەیتەوە و بە بەردەوامیش لەبەری بکەیت، هەموو مانگێک 30 کراسم دەکڕی.”

قسەکانى ئێڤار ئیبراهیم لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کاردانەوەی زۆری بەدواداهات و هەندێک نوسیویانە کە نابێت پەرلەمانتار مانگانە پارەیەکی زۆر تەنها بۆ جلوبەرگەکانی تەرخان بکات و هێرشیان کردووەتەسەری.

.

ئێڤار ئیبراهیم بە ناس کوردی وت، “ئەو هەڵمەتەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەستیپێکردوە مەبەستی سیاسی لە پشتەوەیە و دەیانەوێت بەو ڕێگەیە هێرش بکەنە سەر خودی خۆم و بەناوی ڕەخنەگرتن لەو قسانەمەوە ڕەوایەتی بدەن بە هێرشەکانیان”.

.

ئێڤار ئیبراهیم ئوتیشی، “ئەوان دەڵێن مانگانە من 30 كراسم كڕیووە، ئەگەر هەر كراسێك بە 100 دۆلار بێت ئەوە مانگانە من بایی سێ هەزار دۆلار بەس كراسم كڕیووە، بەڵام من هەموو ئەو کەسانەی کە لێمە نزیکن دەزانن و ئەو شایەتییەم بۆ دەدەن، من وەك هەر ئافرەتێكی تر بە سروشتی خۆم حەزم لە رێكپۆشییە، بەڵام هەرگیز ڕۆژێك جلی گرانبەهام نەپۆشیووە، ئەو كراسانەی كەمن دەیكڕم و كڕیومە لە بازاڕی میللی (تەیراوەو كوران)ی شاری هەولێر بووە كە ڕۆژانە كراسی كوردی بە پێنج هەزار دینار لەسەر عەرەبانە هەراج دەكرێت، واتە ئەگەر من مانگانە 30 كراسیشم كڕیبێت ئەوە دەكاتە تەنیا 150 هەزار دینار”.

.

ئەو پەرلەمانتارەی پێشوی باسی لەوەشکردووە، “کەس باسی ئەو پەرلەمانتار و بەرپرسانەی دیکە ناکات کە لەكاتێكدا پەرلەمانتاری وا هەبوو مانگانە قاتێكی ئیتاڵی و جانتایەكی ئیتاڵی بە پێنج هەزار دۆلار كڕیووە و چەندین دۆنم زەوی و باخ و ڤێلایان لەسەر پارەی خەڵک بۆ خۆیان دروست کردوە”.

.

کاری سیاسی داهاتووی چی دەبێت؟

لەبارەى کاری سیاسی داهاتوو، ئێڤار ئیبراهیم باسی لەوەکرد، “لە ئێستادا وەکو سیاسیەکی سەربەخۆ ماومەتەوە و وازم لە کاری حزبایەتی هێناوە، بەڵام پشتگیری ئەو کەسانە دەکەم کە بایکۆتی پڕۆسەی سیاسیان کردبوو، هۆکاری سەرەکی ڕەخنەکانی سەر منیش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە من باسم لەوەکردبوو لەو بەرنامەکەدا کە خەڵک ئومێدی بە هیچ حزبێکی سیاسی نەماوە و تەنانەت ڕیژەی ڕاستەقینەوەی دەنگدان زۆر کەم بووە لە شارێکی وەکو سلێمانیدا لەسەدا %10ی خەڵک دەنگی نەداوە”.

.

ئێڤار وتیشی، ” لە داهاتوودا بەشداریم دەبێت لە پڕۆسەی سیاسی و پشتگیری ئەو کەسانە دەکەم کە بەشداری دەنگدانیان نەکرد و لە سەرجەم ئەو حزبانە بێئومێد بوون”.

.

دەربارەی هەبونی پەیوەندی بەو ڕەوتە نوێیەی لەناو بزتنەوەی گۆڕان دروست بووە، ئێڤار ئیبراهیم ئاشکرایکرد، “بەهیچ شێوەیەک پەیوەندیم بە هیچ ڕەوت و لاینیکەوە نەماوە”.

.

ئێڤار ئیبراهیم، دوای تەواوبوونی خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان وازی لە بزوتنەوەی گۆڕان هێنا و دوکانێکی کوتاڵی داناوە و سەرقاڵی قوماش فرۆشییە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل