fbpx
Shadow Shadow

"له‌ هه‌وڵى خۆكوشتنیاندا كۆمه‌ڵیك رێوشوێنى توند ده‌گرنه‌به‌ر"

لە چوار مانگی ڕابردوودا، 20 ژنی ئێزدی لە شنگال خۆیان کوشتووە.. “ڕێگای توندوتیژ دەگرنەبەر”

12:17 پێنج شه‌ممه‌ 01 ئاب 2019
article image

ناس کورد

ڕێكخراوى پزیشكانى بێسنور ئاشكرایكرد، ژماره‌ى ئه‌و ژنە ئێزدییانەی له ‌مانگى نیسانى ئه‌مساڵه‌وه‌ خۆیان كوشتووه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ 20 كه‌س و له‌ته‌مه‌نى 13 ساڵیه‌وه‌ تاوه‌كو ته‌مه‌نى 30 سالێشیان تێدایه‌.

ئه‌لیس لۆێنز، سه‌رۆكى تیمى پزیشكى له‌ڕێكخراوى پزیشكانى بێسنور كه‌ زیاتر كاره‌كانى له ‌ناحیه‌ى سنونى سه‌ر به شنگال ڕاده‌په‌ڕینیت ئاشكرایكردووه‌، خۆكوشتن كێشه‌یه‌كى گه‌وره‌یه و‌ به ڕێژه‌یه‌كى زۆر له‌ مانگى نیسانى ئه‌مساڵه‌وه ڕێژه‌كه‌ى به‌رزبووه‌ته‌وه‌.

ئه‌لیس لۆێنز باسی لەوەکردووە کە ژنان له‌ هه‌وڵى خۆكوشتنیاندا كۆمه‌ڵیك رێوشوێنى توند ده‌گرنه‌به‌ر  و خۆیان ده‌سوتێنن.

لە چوار مانگی ڕابردوودا، 20 ژنی ئێزدی لە شنگال خۆیان کوشتووە.. "ڕێگای توندوتیژ دەگرنەبەر"

به‌گوێره‌ى ئامارى ڕێكخراوه‌كه‌، ده‌یان هه‌زار هاوڵاتى ئێزدى هێشتا له‌دۆخى ئاواره‌یدا ده‌ژین و نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ سه‌ر حاڵ و ماڵیان و په‌رته‌وازه‌ى ناوچه‌كانى ترى عێراق بوون.

ڕێکخراوەکە ئاماژەی بەوەداوە” “ئەو ئاوارانە له‌به‌رئه‌وه‌ى به ‌ڕابردوویه‌كى ناخۆشدا گوزه‌ریان كردووە ئاینده‌شیان دیارنیه‌، ڕووبه‌ڕوى ته‌نگ و چه‌مه‌ڵه‌مه‌ى زۆر بوونەتەوە و هه‌موویان پێویستیان به ‌چاره‌سه‌ره‌.”

شه‌ریهان عه‌لى كه‌ هاوڵاتیه‌كى ئیزدیه‌ و ته‌مه‌نى 20 ساڵه‌ به‌ڕێكخراوه‌كه‌ى ڕاگه‌یاندووه‌، چه‌ند جارێك له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌ له‌بازاڕە‌كانیاندا كڕین و فرۆشتنى پێوه‌كراوه‌ و كراوه‌ته‌ كۆیله‌ و ده‌ستدرێژى سێكسى كراوه‌ته‌ سه‌ر .

لە چوار مانگی ڕابردوودا، 20 ژنی ئێزدی لە شنگال خۆیان کوشتووە.. "ڕێگای توندوتیژ دەگرنەبەر"

شه‌ریهان ده‌لێت “ئێستا چ بكه‌ین ئه‌وكات ئێمه‌ منداڵبوین و فڕێنراین له ‌خێزانه‌كانمان دورخراینه‌وه‌ بۆ چه‌ندین ساڵ، ئێستاش ده‌ترسین و پێویستمان به‌چاره‌سه‌ره‌ به‌تایبه‌تى چاره‌سه‌رى ده‌روونى، چونكه‌ چه‌ندینجار ڕووبه‌ڕووى ده‌ستدرێژى سێكسى بوینه‌ته‌وه‌”

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی پزیشکانی بێسنوور، به‌هۆى ئه‌و به‌ڵا و نه‌هامه‌تیه‌ى ئه‌و كچه‌ ئێزدیه‌ به‌سه‌ریدا هاتووه‌ له‌ئێستاشدا بارودۆخى ته‌ندروستى زۆر خراپه‌، كاتێكیش گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ بۆ ناحیه‌ى سنونی، كێشى ته‌نها 28 كیلۆگم بووه‌ و یه‌كەمجار براوه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كى سلێمانى و ته‌نها چاره‌سه‌رى ده‌روونى بۆ كراوه‌.

لە چوار مانگی ڕابردوودا، 20 ژنی ئێزدی لە شنگال خۆیان کوشتووە.. "ڕێگای توندوتیژ دەگرنەبەر"

یه‌كێك له‌ په‌رستاره‌كانى نه‌خۆشخانه‌ى مناڵبون له‌ناحیه‌ى سنونێ به‌ڕێكخراوه‌كه‌ى وتووە، زۆربه‌ى كچان و كوڕانى ناوچه‌كه‌یان له‌دڵه‌ڕاوكێدان چونكه‌ پێش هاتنى داعش ئه‌وان خه‌ون و ئاواتیان هه‌بووه‌ به‌ڵام ئه‌مڕۆ هه‌موویان له‌ده‌ستداوه‌ و هیچ بیرێك له‌ ئاینده‌ ناكه‌نه‌وه‌ و ته‌نها له‌ئێستادا ده‌ژین .

به‌رپرسى په‌یمانگاى چاره‌سه‌رى ده‌روونیش له‌شارى دهۆك وتوویەتی، هه‌موو خێزانێكى ئێزدى به‌شێوه‌یه‌ك له ‌شێوه‌كان له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌ چه‌وسێنراوەته‌وه‌، زۆربه‌یان ئه‌ندامێكى خێزانه‌كانیان له‌ده‌ستداوه‌ و ئاوارە و سه‌ر لێشێواوبوون و تا ئێستاش نه‌بونه‌ته‌وه‌ خاوه‌ن ماڵیك .

لە چوار مانگی ڕابردوودا، 20 ژنی ئێزدی لە شنگال خۆیان کوشتووە.. "ڕێگای توندوتیژ دەگرنەبەر"

ئه‌و پسپۆڕە‌ ده‌روونیه‌ پاڵپشت به‌ تویژینه‌وه‌یه‌كى زانستى كه‌ ئه‌نجامیداوه‌ ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌، گه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك ڕووبه‌ڕووى كۆكوژى له ‌نمونه‌ى ئێزدیه‌كان بیته‌وه‌ ئه‌وا له‌ 50% خه‌ڵكه‌كه‌ى توشى شۆكى ده‌روونى ده‌بنه‌وه‌ و له ‌30% پێویستیان به ‌چاره‌سه‌رى كلینكیى هه‌یه‌ و پشتگوێ خستنى ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌ هۆى كه‌وتنه‌وه‌ى ئاكامى خراپتر.

سه‌رۆكى تیمى پزیشكانى بێ سنور ئه‌وه‌شى ڕاگه‌یاندووه‌، زۆربه‌ى نه‌خۆشیه‌ ده‌روونیەکان هۆكاره‌كه‌ى بۆ له‌ده‌ستدان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، له ‌ده‌ستدانى ئه‌ندامانى خێزان كارێكى سه‌خت و دژاواره‌.

لە چوار مانگی ڕابردوودا، 20 ژنی ئێزدی لە شنگال خۆیان کوشتووە.. "ڕێگای توندوتیژ دەگرنەبەر"

به‌رێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى دهۆك به ‌ڕێكخراوه‌كه‌ى ڕاگه‌یاندووه‌، چه‌ند حاڵه‌تێكى ئالۆَز ڕووبه‌ڕووى ژنان و كچانى ئێزدى له‌ ته‌مه‌نه‌كانى 15 بۆ 25 ساڵان بووه‌ته‌وه‌ ئه‌وه‌ش به‌هۆى ئه‌وه‌ى توشى شۆكى ده‌روونى بوون زیاتر ئه‌وانه‌ن كه‌ له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌ كراونه‌ته‌ كۆیله‌ى سێكسى و مامه‌ڵه‌ى نه‌شیاوى نامرۆییانه‌یان له‌گه‌ڵدا كراوه‌ و له‌ڕووى ده‌روونیه‌وه‌ وێران بوون و هۆش و هه‌ستیان له‌ده‌ستداوه‌ .

به‌رێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى دهۆك ئه‌وه‌شى ڕاگه‌یاندووه‌، نیوەی ئه‌و ئێزدیانه‌ى له ‌سوریاوه‌ گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ كه ‌ژماره‌یان زیاتر له‌ سێ هه‌زاره‌ چاره‌سه‌ریان بۆ كراوه‌.

لە چوار مانگی ڕابردوودا، 20 ژنی ئێزدی لە شنگال خۆیان کوشتووە.. "ڕێگای توندوتیژ دەگرنەبەر"

تاركۆ یه‌كێكى تره‌ له‌و ژنه‌ ئێزدیانه‌ى كه‌ ئێستا ته‌مه‌نى 30 ساڵانه‌ و دایكى پێنج منداڵه‌ و پێشتر له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌ ده‌ستگیركراوه‌ و ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌، به‌بێ وه‌رگرتنى چاره‌سه‌رى ده‌روونى ناتوانێت منداڵه‌كانى به‌خێو بكات و خواردنیان بداتێ.

باسى له‌وه‌ش كردووه‌ هه‌ر سێ مانگ جارێك چه‌ند چاره‌سه‌رێكى ده‌روونى بۆ ده‌كرێت هه‌روه‌ها چاره‌سه‌ری ده‌روونیش بۆ كچه‌ ته‌مه‌ن 10 ساڵانه‌كه‌شى چوار مانگ جارێك ده‌كرێت.

تاركۆ ئه‌وه‌شى ڕاگه‌یاندووه‌، گه‌ر بێتو چاره‌سه‌رى ده‌روونى بۆ نه‌كرێت ئه‌وا باوردۆخى ئه‌وكاتانه‌ى بیرده‌كه‌وێته‌وه‌ كه‌ دیل بووه‌ لاى داعش و ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ئه‌و بارودۆخه‌وه‌ و هۆشى له‌ده‌ستدەدات.

لە چوار مانگی ڕابردوودا، 20 ژنی ئێزدی لە شنگال خۆیان کوشتووە.. "ڕێگای توندوتیژ دەگرنەبەر"

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل