Shadow Shadow

هەموو ڕۆژێک کەسێک لە هەرێم بە ڕووداوی هاتوچۆ دەمرێت [تایبەت]

21:23 شه‌ممه‌ 06 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد- شەهرام عەزیز

 

ڕووداوەکانی هاتووچۆ لە هەرێمی کوردستان بوونەتە مۆتەکەی گیانی هاوڵاتیان و ڕۆژانە بە دەیان ڕووداوی هاتووچۆ لە پارێزگا جیاوازەکانی هەرێم ڕوودەدەن و دەبنە هۆی مردن و برینداربوونى هاووڵاتیان.

.

بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی هاتووچۆ لە هەرێم، لە شەش مانگی ڕابردوودا زیاتر لە دوو هەزار و 41 ڕووداوی هاتووچۆ ڕوویانداوە و بەهۆیەوە 243 کەس گیانیان لەدەستداوە، هەروەها زیاتر لە هەزار و 800 کەس برینداربوون.

.

بەپێی ئەو ئامارانە، ڕۆژانە زیاتر لە 11 ڕووداوی هاتووچۆ لە هەرێم ڕوودەدەن و بەهۆیەوە هەموو ڕۆژیک 10 کەس بریندار دەبن، هەروەها ڕۆژانە زیاتر لە کەسێک بەهۆی ڕووداوەکانی هاتوچۆوە گیان لەدەستدەدات، بەشێوەیەک، لە هەر سێ ڕۆژێکدا چوار کەس بە ڕووداوەکانی هاتوچۆ گیان لەدەستدەدەن.

.

بەپێی ئامارەکان لە شەش مانگی ڕابردوودا لە پارێزگای هەولێر زۆرترین کەس بە ڕووداوەکانی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە کە 85 کەس بووە و 535 کەسیش بریندرابوون، هەروەها لەو شەش مانگەدا 523 ڕووداوی هاتووچۆ ڕوویانداوە.

 

.

پارێزگای سلێمانی بە پلەی دووەم دێت لە بەرزی ژمارەکاندا و لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا 540 ڕووداوی هاتوچۆ ڕوویانداوە و بەهۆیەوە 75 هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە و هەزار و 459 هاوڵاتیش برینداربوون.

.

هاوکات پارێزگای دهۆک بە پلەی سێیەم دێت و لە شەش مانگی ڕابردوودا 427 ڕووداوی هاتوچۆ لەو پارێزگایە ڕوویداوە و بەهۆیەوە 45 هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە و 502 کەسی دیکەش برینداربوون.

.

هەرچی ئامارەکانی تایبەت بە ئیدارەی گەرمیانە، لە شەش مانگی ڕابردوودا 126 ڕووداوی هاتوچۆ ڕوویانداوە و بەهۆیەوە 16 کەس گیانیان لەدەستداوە و 139 کەسی دیکەش برینداربوون.

.

هاوکات لە سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین، بەپێی ئامارێکی پۆلیسی ئەو ئیدارەیە لەو ماوەیەدا 340 ڕووداوی هاتوچۆ ڕوویانداوە و بەهۆیەوە 15 کەس گیانیان لەدەستداوە و 158 کەسیش برینداربوون، هەرچەندە بە وتەی وتەبێژی هاتووچۆی ڕاپەڕین، ئەو ئامارە زۆر ڕاست نییە و ژمارەکان زیاترن.

.

هەرچی تایبەتە بە سنوری پارێزگای هەڵەبجە کەمترین ڕێژە تۆمار کراوە و لە شەش مانگی ڕابردوودا 85 ڕووداوی هاتووچۆ ڕوویانداوە و بەهۆیەوە حەوت کەس گیانیان لەدەستداوە و 35 کەسیش برینداربوون.

.

بەرپرسانی هاتووچۆ، هۆکاری زۆرینەی ڕووداوەکان بۆ تیژڕەوی شۆفێران دەگێڕنەوە و شۆفێرانیش خراپی ڕێگاوبانەکان بەهۆکاری ئەو ڕووداوە زۆرە دەزانن.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل