Shadow Shadow

سەڵاحەدین بەهادین بۆ یەکێتى و پارتی: كه‌ی كاتی ئه‌م ناسازی و نارێكی و هه‌ره‌شه‌ بارانه‌یه‌!

14:49 یه‌ك شه‌ممه‌ 02 حوزه‌یران 2019
article image

ناس کورد-

سەڵاحەدین محەمەد بەهادین لەبارەى ناکۆکییەکانی پارتی و یەکێتی دەڵێت، “كه‌ی ئه‌مه‌ كاتی ئه‌م ناسازی و نارێكی و هه‌ره‌شه‌ بارانه‌یه‌.”

.

سەڵاحەدین محەمەد بەهادین، ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان پەیامێکى له‌سه‌ر بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئێوه‌ له‌ سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستان و به‌تایبه‌ت به‌رپرسانی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان پێویسته‌ هه‌ڵوێسته‌یه‌كی به‌رپرسیارانه‌ بكه‌ن ، كه‌ی ئه‌مه‌ كاتی ئه‌م ناسازی و نارێكی و هه‌ره‌شه‌ بارانه‌یه‌ ، ئا له‌م بارودۆخه‌ ئاڵۆزه‌ی هه‌رێم و ناوچه‌كه‌دا هه‌رچی زوتره‌ ئه‌بێ رێكه‌ون و جیاوازیه‌كانتان به‌ دانوستان و گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكه‌ن”

.

ڕاشیگەیاند، “رێگه‌ نه‌ده‌ن زمانی شه‌ڕ زاڵ بێ و پرۆسه‌ی سیاسی و ده‌زگا فه‌رمیه‌ نیشتمانیه‌كان په‌كیان بكه‌وێ و ناچاری قبوڵی ده‌ستێوه‌ردانی خه‌ڵكانی به‌رژوه‌ندی خواز بن و هه‌رێمه‌كه‌ و ئه‌زمونه‌ سیاسیه‌كه‌ دووچاری پاشه‌كشێ و گه‌رانه‌وه‌ بۆ چوارگۆشه‌ی شه‌ڕ و دوله‌تی و دودڵی و ترس زاڵ بێ به‌سه‌ر بازار و ژیانی گشتیدا.”

.

دەشڵێت، “ئه‌مه‌ به‌رپرسیارێتێكی مێژووییه‌ و نابێ پشتگوێ بخرێ، دۆخه‌ سیاسیه‌كه‌ی عێراق و ناوچه‌كه‌ و ئاراسته‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان په‌یامی ترسناكمان پێده‌ده‌ن ،به‌رگه‌ی ئه‌م ئاسته‌نگ دروستكردن و بڕوبیانوه‌ له‌ یه‌كترگرتنه‌ ناوخۆیییه‌ ناگرێ و به‌ زیانی گه‌وره‌ ئه‌شكێته‌وه‌ به‌سه‌ر هه‌مولایه‌كماندا و به‌سه‌ر ئه‌زموون و ئاینده‌ی گه‌له‌كه‌ماندا”

.

ئاماژەى بەوەشکردووە، “بۆیه‌ تكایه‌كی برایانه‌ له‌ هه‌ردو حزبی ده‌سه‌ڵاتداری هه‌رێم ( پارتی و یه‌كێتی ) و به‌تایبه‌ت هه‌ردوو سه‌ركرده‌ی به‌رێز جه‌نابی كاك مه‌سعود بارزانی و كاك كۆسره‌ت ره‌سوڵ ئه‌كه‌م بریارێكی خێرای پێكهاتن بده‌ن و رێگه‌ له‌ ته‌شه‌نه‌كردن و ته‌صعید بگرن ، تا دۆخه‌كه‌ ئاڵۆزتر نه‌بووه‌ و كێشه‌كان نه‌چۆته‌ ئاستی هه‌ڵدێر و نه‌گه‌رانه‌وه‌ به‌رپرسیارێیتی ده‌سه‌ڵاتی كوردستان له‌ ئه‌ستۆی ئێوه‌دایه‌ .. كه‌ی ره‌وایه‌ یاری به‌ چاره‌نوسی ئه‌م ئه‌زمونه‌ و ئه‌م دۆزه‌ ره‌وایه‌ بكرێ به‌ پاساوی هه‌ڵه‌ی سیاسی و تۆڵه‌ له‌ یه‌كتر كردنه‌وه‌.”

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل