fbpx
Shadow Shadow

یەکەم هەڵوێستى خامنەیی لەبارەى خۆپیشاندانەکانى عێراق.. “دوژمنان شکستیان هێنا”

09:29 دوو شه‌ممه‌ 07 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

عه‌لى خامنه‌یى، ڕابه‌ڕى باڵاى شۆڕشى ئیسلامى ئێران ڕایگەیاند، “دوژمنان هه‌وڵیاندا فیتنه‌ و ئاژاوه‌ له‌ عێراق هه‌ڵبگیرسێنن، به‌ڵام شكستیان هێنا و له‌ پیلانه‌كانیان سه‌ركه‌وتوو نابن.”

.

لە یەکەم لێدوانی لەبارەى خۆپیشاندانەکانى عێراق، عەلی خامنەیی تویتێکى بڵاوکردەوە و دەڵێت، “ئێران و عێراق دوو میله‌تن دڵ و ده‌روونیان پێكه‌وه‌ په‌یوه‌ستن و خۆشته‌ویستى خودا و ئیمامى حوسێن كۆیانده‌كاته‌وه‌ و ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ش ڕۆژ به‌ڕۆژ پته‌وتر ده‌بێت.”

.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌، له‌ ماوه‌ى شه‌ش ڕۆژى ڕابردوودا، خۆپیشاندانه‌كانى ژماره‌یه‌ك له‌ شاره‌كانى عێراق بۆ داواکردنی “خزمه‌تگوزارى و نه‌هێشتنى گه‌نده‌ڵى” سه‌ریانهه‌ڵدایه‌وه‌ و توندوتیژی لێکەوتەوە و هێزە ئەمنییەکان بە زەبری هێز دەیانەوێت بڵاو بە خۆپیشاندانەکان بکەن.

.

بەگوێرەى دواین ئاماریش کە وتەبێژى وەزارەتى ناوخۆى عێراق بڵاویکردەوە، لە خۆپیشاندانەکانی شەش ڕۆژی ڕابردووی شارەکانی عێراقدا، 104 کەس لە خۆپیشاندەران کوژراون و هەروەها زیاتر لە شەش هەزار کەسیش بریندار بوون.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل