fbpx
Shadow Shadow

لە ماوەى سێ ڕۆژدا 720 کۆچبەری نایاسایی لە تورکیا دەستگیرکران

14:12 چوار شه‌ممه‌ 02 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

لە ماوەى سێ ڕۆژی ڕابردوودا، پۆلیسی دەریاوانى تورکیا لە ئەزمیر 720 کۆچبەری دەستگیرکردووە کە ویستوویانە بە شێوەیەکی نایاسایی بڕۆنە دەرەوەى وڵات.

.

ئاژانسی ئەنادۆڵوی تورکی ڕایگەیاند، لە 29ی ئەیلول بۆ 1ی تشرینی یەکەم، تیمەکانى پۆلیسی دەریاوانی پارێزگای ئەزمیر چەند ئۆپراسیۆنێکیان لەدژی کۆچی نایاسایی کۆچبەران بەڕێوەبردووە.

.

دەشڵێت، تیمەکان زانیارییان دەستکەوتووە کە “له‌ شارۆچكه‌كانی چه‌شمه‌، دیكیلی، عه‌لیئاغا، فۆچا، مه‌نده‌ره‌س، كارابورون و ئورلا كۆچبه‌ری نایاسایی بینراون.”

.

ئاماژەى بەوەشکردووە، لەدوای پشکنین بۆ به‌له‌مه‌كان، 719 كۆچبه‌ری نایاساییان ده‌ستگیركردووە کە هەڵگری ڕه‌گه‌زنامەی ئه‌فغانستان و سوریا بوون.

.

هه‌روه‌ها تیمه‌كان كۆچبه‌رێكی دیکەیان ده‌ستگیركرد کە هەڵگری ڕه‌گه‌زنامەی لیبیا بوو و هه‌وڵی داوە به‌ مه‌له‌کردن بپه‌ڕێته‌وه‌ بۆ دوورگه‌ی ساكز لە یۆنان.

.

بەپێی هەواڵەکەى ئەنادۆڵو، ئەو 720 كۆچبه‌ره‌ گەیەنراونەتە وشكانی و ڕاده‌ستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی ئیزمیر کراون.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل