fbpx
Shadow Shadow

140 کاتژمێرە هێڵى ئینتەرنێت لە عێراق ڕاگیراوە

09:23 چوار شه‌ممه‌ 09 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

جارێکى تر تۆڕى ئینتەرنێت لەناوچەکانى ناوەڕاست و باشورى عێراق ڕاگیرا، دواى ئەوەى دوێنێ بۆ ماوەیەک ئاسایی بووەوە.

.

بەپێی تۆڕى نتبلوکس بۆ چاودێرى هێڵەکانى ئینتەرنێت،  هێڵى ئینتەرنێت لەکاتژمێر چوارى عەسرى دوێنێوە جارێکى تر ڕاگیراوەتەوە.

.

کۆى کاتژمێرەکانى ڕاگرتنى هێڵى ئینتەرنێت لە عێراق گەیشتووەتە 140 کاتژمێر، کە لە چوارشەممەى ڕابردووەوە دەستیپێکرد، دواى سەرهەڵدانى خۆپیشاندانەکان لە بەغدا و چەند پارێزگایەکى دیکە.

.

بەردەوامى ڕاگرتنى هێڵى ئینتەرنێت لەکاتێکدایە، چالاکوانانى خۆپیشاندانەکان بڕیاریانداوە ماوەى دوو هەفتە خۆپیشاندان هەڵپەسێرن، دواى ئەوەى بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمارى عێراق دەستپێشخەرییەکى بۆ چارەسەرى کێشەکان ڕاگەیاند.

.

بەپێی دەستپێشخەرییەکە، دۆسیە بۆ دادگاییکردنى ئەوانە دەکرێتەوە کە توندوتیژییان دژ بە خۆپیشاندەران بەکارهێناوە، هەروەها لیژنەیەک لە شارەزایانى بێلایەن دروستدەکرێت بۆ ئەوەى لەگەڵ خۆپیشاندەراندا کۆببنەوە و گوێیان لێبگرن.

 

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل