fbpx
Shadow Shadow

وادە و ئەجێندای سەردانی وەزیری دەرەوەى ڕوسیا بۆ بەغدا و هەولێر ئاشکرا کرا

14:58 هه‌ینی 13 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا ڕایگەیاند، ڕۆژی 7ی مانگی تشرینی یەکەمی داهاتوو، سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕوسیا سەردانی بەغدا دەكات لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە”.

.

ماریا زاخارۆڤا وتیشی “ڕۆژی دواتر 8ی تشرینی یەکەمی 2019، وەزیری دەرەوەی ڕوسیا سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات و لە هەولێر لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە”.

.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا ئاماژەی بەوەشکرد، “تەوەری سەردانەكەی لاڤرۆڤ كێشەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بە تایبەت دۆخی عێراق سوریا ناوچەی كەنداو و هەروەها باس لە ئاڵۆزییەكانی ئەم دواییەی نێوان ئێران و ئەمریكا دەكرێت”.

.

سێرگی لاڤرۆڤ

لە ساڵی لە 1950 لەدایکبووە  و یەکێکە لە دیپلۆماتکارە بە ئەزمون و شارەزاکانی ڕوسیا

دەرچوی بەشی زمان و مێژوی ڕۆژهەڵاتە لە پەیمانگای مۆسکۆ بۆ پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان

زمانەکانی ڕوسی و ئینگلیزی و فەرەنسی و (سەنهالی) سریلانکی دەزانێت

پیشتر لە چەندین وڵات وەکو نوێنەری یەکێتی سۆڤییەت لە چەندین پلەی جیاوازدا کاری کردووە.

لە ساڵی 2004ەوە پۆستی وەزیری دەرەوەی ڕوسیای وەرگرتووە.

لەساڵی 2012 دوبارە دانراوەتەوە لە پۆستەکەی و تا ئێستا بەردەوامە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل