fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

14 لەو عێراقییانەى لە شاری ووهان گەڕێنرانەوە خرانە ژێر چاودێریی پزیشکی

11:59 چوار شه‌ممه‌ 05 شوبات 2020
article image

ناس کورد-

بەرێوەبەرى گشتیی تەندروستى بەغدا بە میدیاکانى ڕاگەیاند، تەندروستى عێراق لە پەرۆشیدا بۆ گرتنەبەرى چەند ڕێوشوێنێکى توند بۆ ڕووبەڕوبونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا، 14 هاوڵاتى لەژێر چاودێریدا گلدراونەتەوە کە لە چینەوە بۆ عێراق گەڕاونەتەوە.

.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 5ى شوباتى 2020 نازک فەتلاوی، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی بەغدا وتی، وەزارەتى تەندروستى نەخۆشخانەى فوراتى لە بەغدا بۆ گلدانەوەى ئەو هاوڵاتیانەى کە لە چینەوە گەڕێنرانەوە تایبەت کردووە و لە نەخۆشخانەکەدا پشکنینى چڕوپڕیان بۆ ئەگەرى توشبوون بە ڤایرۆسى کۆرۆناوە بۆ دەکرێت.

.

بەڕێوەبەرى گشتیی تەندروستى شارى بەغداى پایتەخت باسی لەوەش کردووە “تا ئێستا هیچ کەسێک تۆمار نەکراوە کە تووشى ڤایرۆسەکە بوبێت و تیمێکى تایبەتیش لە فڕۆکەخانەى بەغداى نێو دەوڵەتیەوە بۆ پشکنینى  ئەو کەسانە تەرخانکراوە و لەگەڵ گەیشتینان بە فڕۆکەخانەکە پشکنینى سەرەتایان بۆ ئەگەرى تووشبوون بەکۆرۆنا بۆ دەکرێت.”

.

شەوى ڕابردووش ئەحمەد سەحاف، وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى عێراق ڕایگەیاند، خوێندکارانى عیراقى لەشارى وەهانى چینى لەگەڵ خێزانەکانیدا دەستیان کردووە بەچۆڵکردنى شوینەکانیان، بەڵام وردەکارى ئەوە باسنەکراوە بەرەو عێراق دەگەرێنەوە و یاخود تەنها شارەکەیان بەجێدەهیڵن.

 

هاوکات شەوی ڕابردوو وەزارەتى دەرەوەى عێراق بڵاویکردەوە، دەرکردن و گەڕانەوەى خوێندکارانى عێراقى و کەسوکاریان لە شارى ووهانى چین دەستى پێکردوە و ئەندامێکی لیژنەی تەندروستی پەرلەمانی عێراقیش دەڵێت، ژمارەیان 58 کەسە و سەرەتا دەچنە تارانی پایتەختی ئێران و لەوێ پشکنینیان بۆ دەکرێت.

 

 

14 لەو عێراقییانەى لە شاری ووهان گەڕێنرانەوە خرانە ژێر چاودێریی پزیشکی 14 لەو عێراقییانەى لە شاری ووهان گەڕێنرانەوە خرانە ژێر چاودێریی پزیشکی

14 لەو عێراقییانەى لە شاری ووهان گەڕێنرانەوە خرانە ژێر چاودێریی پزیشکی 14 لەو عێراقییانەى لە شاری ووهان گەڕێنرانەوە خرانە ژێر چاودێریی پزیشکی

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل