Shadow Shadow

14 شێر لە باخچەیەک لە ئەفریقا هەڵهاتوون و پۆلیس دانیشتوانى ناوچەکە لە مەترسی ئاگادار کردووەتەوە

19:05 دوو شه‌ممه‌ 10 حوزه‌یران 2019
article image

ناس کورد-

14 شێر لە سنورى باخى کروگێر لە باکورى ڕۆژئاواى باشورى ئەفریقا لە نزیک سنورى مۆزەمبیق هەڵهاتوون و پۆلیس دانیشتوانى ناوچەکەى ئاگادار کردووەتەوە.

.

ڕۆژنامەى گاردیان بڵاویکردووەتەوە، ئەو 14 شێرە باخچەکەیان جێهێشتووە و تا ئێستا شوێنەکەیان نازاندرێت، بۆیە پۆلیس و بەرپرسانى ناوچەکە دانیشتوانی ئەو سنورەیان ئاگادار کردووەتەوە، وریابن و چاوکراوە بن بۆ هەر ئەگەرێک کە مەترسی لەسەریان دروستبێت.

.

تا ئێستا ڕوون نەبووەتەوە ئەو شێرانە چۆن هەڵهاتوون، بەڵام وتەبێژێک بەناوى حکومەتەوە ئاماژەى بەوەکردووە، پاسەوانانى ئاژەڵەکان بەردەوامن لە گەڕان بۆ ئەوەى شێرەکان بدۆزنەوە و بیانگێڕنەوە شوێنى خۆیان.

.

بەڵام ئاماژە بەوەکراوە، ئەو باخچەى ئاژەڵانە پەرژینێکى بەرز و فراوانی تەلبەندیان هەیە، کە ئاژەڵەکان ناتوانن بەسەریاندا باز بدەن، باخچەى کروگێر بە گەورەترین باخچەى ئاژەڵانى خاکى دادەنرێت لە ئەفریقا و زۆربەى بەشەکانى تەلبەند کراون..

.

.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل