fbpx
Shadow Shadow

14 ئەندامی سەرکردایەتی یەکگرتوو خۆیان بەربژێر نەکردووەتەوە

08:50 شه‌ممه‌ 28 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد-

ئەمڕۆ شەممە، 28ی کانونی یەکەمی 2019، بە بەشداری 900 ئەندام، هەشتەمین کۆنگرەی یەکگرتووى ئیسلامى كوردستان لە هەولێر دەستپێدەکات و سەڵاحەدین محەمەد بەهادین و ئەبوبەکر کاروانی خۆیان بۆ پۆستی ئەمینداری گشتیی بەربژێرکردووە.

.

بەپێی زانیارییەکانى دەستەى باڵای کۆنگرەى هەشتەمی یەکگرتوو، لەو 900 ئەندامەى کۆنگرە، 77.5%یان پیاون و 22.5یان ژنن، لە 22%ی تەمەنی ئەندامانیش لە خوار 40 ساڵەوەیە و ئەوانی تریش بەرەوسەرەوەن.

.

72 کەس بەربژێر بۆ ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی کە 43 کەس دەبن، 25%ی ژن دەبن، 23 کەسیان لە بازنەى سلێمانی و هەڵەبجە، 12یان لە دهۆک و نەینەوا، 8یان لە هەولێر و کەرکوک.

 

هاوکات بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردیو”ی زمانحاڵی حزبەکە، لەكۆی گشتی ئەندامانی سەركردایەتی و دەستەی باڵای چاودێری خولی رابردوو، 14 کەسیان خۆیان بەربژێر ناکەنەوە کە ئەوانیش؛

.

1- حەسەن شەمێرانی

2- فاضل حیدر

3- د.شێركۆ جەودەت

4- ابوبكر هەڵەدنی

5- د.یەحیا عمر ریشاوی

6- مەولود باوەمراد

7- حاجی كاروان

8- د.جەمال كۆچەر

9- نصرالدین سندی

10- د.لقمان جامیعی

11- برهان خضر

12- سۆران گردەسۆری

13- بەیان احمد بەرواری

14- هاڤین خلیل

.

هەروەها لە كۆی (16) بەربژێری بەرپرسی مەڵبەندەكان بۆ سەركردایەتی، 12یان سەركردایەتی نوێن و تازە دەبنە ئەندامی سەركردایەتی.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل