fbpx
Shadow Shadow

ژمارەى دانیشتوان 39 ملیۆنی تێپەڕاندووە

13%ی دانیشتوانی سەرو 10 ساڵ لە عێراق نەخوێندەوارن

13:36 هه‌ینی 24 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

بەپێی ئامارێکی وەزارەتى پلاندانانی عێراق، ڕێژەى نەخوێندەواری لەناو دانیشتوانی سەرو 10 زیادی کردووە و گەیشتووەتە 13%، ژمارەى دانیشتوانی عێراقیش 39 ملیۆنی تێپەڕاندووە.

.

ئەمڕۆ هەینی، 24ی کانونی دووەمی 2020، وەزارەتى پلاندانانی عێراق ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، “بە بەردەوامی چاودێری ئاست و ئاماری نەخوێندەواری دەکەین لەڕێگەی ئەنجامدانی ڕوپێویی مەیدانی و توێژینەوە و لێکۆڵینەوەی ئامارەکان بە هاوبەشی و هەماهەنگی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بە تایبەت یونسکۆ.”

.

دەشڵێت، “بەپێی دواین ڕوپێوی دەزگای ناوەندی ئاماری عێراق، ڕێژەى نەخوێندەواری لەناو دانیشتوانی سەرو 10 ساڵ زیاتر بووە و گەیشتووەتە 13%.”

.

ئاماژەى بەوەشکردووە، “ڕێژەکە لەناو ڕەگەزی مێینەدا زیاتر و گەیشتووەتە 18%، بەڵام لەنێوان ڕەگەزی نێرینەدا کەمیکردووە و بووە بە 8%.”

.

“بەشێوەیەکی گشتی، 87%ی دانیشتوانی سەرو 10 ساڵ خوێندەوارن، ڕێژەکە لەناو ڕەگەزی مێینەدا 82% و لەناو ڕەگەزی نێرینەشدا 92%یە.”

.

هەر بەپێی ئامارەکە، ژمارەى دانیشتوانی عێراق 39 ملیۆنی تێپەڕاندووە لە ساڵی 2019دا، نزیکەى 28 ملیۆنیان لە سەرو تەمەنی 10 ساڵییەوەن، بەپێی ڕێژەى نەخوێندەواریش لەناو دانیشتوانی سەرو 10 ساڵ کە 13%یە، ژمارەى ئەو کەسانەى کە نەخوێندەوان سێ ملیۆن و 700 هەزار کەسن.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل