Shadow Shadow

لەسەر گیرفانی خۆیان جلوبەرگ بۆ پێشمەرگە دابین دەکرێت [تایبەت]

14:01 هه‌ینی 07 حوزه‌یران 2019
article image

ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح
یەکەی حەفتای هێزەکانی پێشمەرگە لە رێگەی کڕینی جلوبەرگێکی تایبەت لە کۆمپانیایەکی نێوخۆیی هەوڵی یەکپۆشی لەنێو ریزەکانی پێشمەرگە دەدات و تێچووی جلوبەرگەکانیش لە پێشمەرگەکان بەشێوەی قیستی مانگانە وەردەگیرێتەوە.

.

ئەحمەد لەتیف وتەبێژی یەکەی 70ی هێزەکانی پێشمەرگە بە ناس کورد-ی راگەیاند “لە ئێستادا توانای ئەوەمان نییە پۆشاکی سەربازی بۆ پیشمەرگەکانمان دابین بکەین، بڕیاریشمانداوە بۆ لەمەولا پێشمەرگە یەک پۆشاک بێت، بۆ ئەو مەبستەش پۆشاکیان بۆ دابین دەکەین بەنرخێکی کەمتر لە بازاڕ”.

.

بەوتەی ئەحمەد لەتیف، پۆشاکە نوێکەی هێزەکانی پێشمەرگەی سەر بە یەکەکەیان بە نرخی 30 هەزار دینار دەدرێتە پێشمەرگەکان و پارەکە بەشێوەی قیست مانگانە لەکاتی وەرگرتنی مووچەدا لێیان دەبڕدرێت.

.

ئاماژەی بەوەش کرد، دابینکردنی پۆشاکە نوێکە بە شێوەی تەندر لەلایەن لیژنەیەکی تایبەتەوە لە هێزەکانی حەفتا بۆ یەکێک لە کۆمپانیا ناوخۆییەکان دەرچووە.

.

بەهۆی شەڕی داعش و دروستبوونی قەیرانی دارایی، وەزارەتی پێشمەرگە چەند ساڵێکە نەیتوانیوە بەشێک لە پێداویستییەکانی هێزەکانی پێشمەرگە لەوانە جل و بەرگ دابین بکات.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل